مێشان دەکەن بۆ لای یەکتر
مێش لەناو کۆمەڵێک ئیدیۆمدا بەکارهاتووە وەک (مێشە گزگزەی لێداوە، مێش هیچ نییە تەبیعاتی پیاوی دەگری، هەڵۆ ڕاوی مێش ناکات، مێش میوانی نییە، تاد) ئاژەڵەکانی وەک بزن و مەڕ و ماڵات و سەگ و وڵاغەبەرزە و مانگا مێش بکەوێتە لەشیانەوە خوێنیان دەمژێت و لەترسی ئەو مێشە یەک بەخۆیان غاردەدەن و هەڵدەپەڕن و سەریان بۆلای ملیان و بن گوانیان دەبەن بۆ ئەوەی مێشەکە لێیان دوور بکەوێتەوە، ئەوە مانا ڕاستەقینەکەی (مێشان) کردنە، ئینجا ئەوە کراوە بەئیدیۆم و گوزارشتی بۆ کراوە بۆ ئەوەی دوو کەس زۆر ئارەزووی لای یەکتر و دیدەنی یەکتر بکەن و حەزیان لە هاموشۆی یەکتر بێت بەتەوسەوە و بەگاڵتە پێکردنەوە بەو دەکەسە دەڵێن ئەوەندە حەزیان لە لای یەکترییە وا (مێشان دەکەن بۆ لای یەکتر) .[1]