دەقی داواکارییەکەیحاکم قادر:
بەرێزان / سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی #سلێمانی#
بە لەبەرچاوگرتنی باری خراپی ئابوری هاوڵاتیان و هەرچی زیاتری گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی بە خەڵکی شاری سلێمانی و دەوروبەری و پڕکردنەوەی پێداویستی یەکانیان و بێ بەش نەکردنی تەواوی هاوڵاتیان لە هەموو ئه و پڕۆژه و کارە خزمەتگوزارییانە بەبێ جیاوازی , لەبارەی پرسی گرنگی گوڕستانی نوێ ی سلێمانی کە بۆتە جێی باسو خواسی خەڵک بە گشتی و نرخی ناشتنی تەرمی کۆچکردوان , بە پێویستی دەزانم چەند ڕوونکردنەوه و داخوازییەک کە سەرجەمیان بۆ بەرژوەندی هاوڵاتیان بخەمەڕوو , بەتایبەت کە دروستکردنی ئه و گۆڕستانە لەسەردەمی سەرۆکایەتی بەندەدا بەرێوەچووه و ئاگاداری تەواوی ڕێکارە ئەندازەیی و یاسایی یەکانیم...
1- کاروباری ناشتنی تەرم لە گۆرستانی نوێی شاری سلێمانیدا , کە دراوە بۆ کۆمپانیا , موڵکی شارەوانی یه و پێشتر تەواوی موڵکەکە لە خاوەن موڵکەکان کڕاونەتەوه و لەسەر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تۆمارە.
2- بەجیا لە کۆتایی ساڵی 2006 شورای گۆڕستانەکە , لەسەر بودجەی شارەوانی سلێمانی تەواو کراوە.
3- بەپێی یاسای بەرێوەبەرایەتی شارەوانی یەکان.. خودی شارەوانی بەرپرسە و وەک ئەرک لەچوارچێوەی پڕۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی دا پێویستە بێ منەتانە هەڵسی بە هاوکاری خەڵکی هەژارو نەدار ناشتن و بە خاک سپاردنی کۆچکردوانیان بەبێ بەرامبەر.
هەر لەبەر ئەم هۆکارانه و بەدەنگەوە چوونی نارەزایی خەڵک بەگشتی و دەزگا جۆراوجۆرەکانی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی , داواکارم هەرچی زووە بۆ پاراستنی بەرژوەندی باڵای خەڵک , ئه و گرێبەستە هەڵبوەشێتەوه و داواکاری هاوڵاتی بەهەند وەربگیرێت.
لەگەڵ ئه و پەڕی ڕێزم...
حاکم قادر حەمەجان
سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانی[1]