ئەوە گیرفان و ئەوە بازاڕ
گیرفان و بازاڕ، ناویان لە دوای یەکەوە دێت چونکە بازاڕکردن پشت دەبەستێت بە جۆری گیرفان پڕی و بەتاڵی، بازاڕیش شوێنی خستنەڕووی کەل وپەلەکانە، دەبێت پڕپێداویستی بێت بۆ دابینکردنی خواستەکانی مرۆڤ، ئه و ئیدیۆمە بەکاردێت بۆ بێ منەتی مرۆڤ لە بەدەستهێنانی شتێک یان کەل وپەل و پێداویستیەک، کە ئەگەر پارە و پول هەبێ و بەڕک پڕ بێت، شتەکەش لەبازاڕدا هەبێت، هیچ حەوجە بە منەتباری ناکات و یەکسەر بەدەستی دەهێنێت و دەیکڕێت هەر بۆیە بووە بە ئیدیۆم و بەگوزارشتی بێ منەتی دەوترێت(ئەوە گیرفان و ئەوە بازاڕ).[1]