ە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە تیمەکانی وڵامدانەو لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی دژی داگیرکەر و سیخوڕ و نۆکەراندا لەدژی سووتاندنی دارستانەکانی چیای جوودی چالاکی وڵامدانەوەیان ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە 8ی ئەیلول کارگەی جلوبەرگ لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر سووتێنرا.
هەمان ڕۆژ لە ناوچەی ئەفەلەری ئایدن لە کۆڵانی پیشەسازی گەڕەک زەیبەک ناوچەیەکی پیشەسازی سووتێنرا و زیانێکی زۆر بەر دوکان و ئۆتۆمبێڵەکان کەوت.
هەروەها ڕاگەیەنرا کە لە ناوچەی بۆزدۆگانی ئایدن لە 8ی ئەیلولدا لەدژی وێستگەی کارەبا چالاکی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا وێستگەکە بە تەواوی لەناوچوو.
لە ناوچەی کەپەزی ئەنتاڵیاش 31ی ئاب باڵەخانەی ئەندامێکی مەهەپە سووتێنرا.
تیمەکانی وڵامدانەوە هوشیاریدا و ڕایگەیاند، ئەگەر دارستانەکانی چیای جوودی دەسووتێنرێت، ئەو کاتە تورکیاش دەسووتێنرێت.[1]