سەر ڕەشی بن بۆش
ئه و ئیدیۆمە بۆ توخمی مێینەی مرۆڤ بەکاردێت لە سەروبەندی شوو کردن، لەکۆمەلی کوردەواریدا پەردەی کچێنی زۆر بەنرخە، نرخەکەی بەرامبەر بە خوێنە، واتە ئەگەر پەردەکە سەلامەت بێت ئەوا کیژەکە پڕ بەشارێ نرخی هەیە و بەپێچەوانەشەوە کۆمەڵگا حەز دەکات بۆ شۆردنەوەی شەرەف و شەرمەندەیی خوێنی بڕێژێت و زۆر لە کچانی مەملەکەتی زاموا و میسیۆپۆتامیا خرانە ژێر خاک بە هۆی دڕانی ئه و پەردەوە، هەر ژنێکیش دوو داوە مووی بەسەرەوە بێت(سەر ڕەش)یان پێ وتووە، ئینجا لێرەدا بووە بەئیدیۆم وەکو جنێو و بەسوکی سەیرکردنی ئه و جۆرە کیژ و ژنانە پێیان دەوترێت(سەر ڕەشی بن بۆش) واتە با سەریان ڕەش بێت و پرچەکی جوان و شۆڕبۆوەی سەر کەفەڵیان هەبێت، مادامەکی پەردەی کچێنیان لەدەستداوە ئەوا عانەیەک یان فلێسێکی قەڵپ ناهێنن.[1]