خزم زۆر بی، با گاوگۆر بی.
کورد هەموو زۆر و بۆرییەکی پێ باش نییە، تەنیا لەباسکردنی خزم و کەس و کار خۆی بێ دەنگ کردووە و زۆر وبۆرییەکی وەکو گاڕان بە گا وگۆڵەوەی پێخۆشە، چونکە لەهەر بواره و پێویستی بەهەندێکیان دەبێ، لەبەر ئەوە بووە بە ئیدیۆم دەوترێت(خزم زۆربێت با گاوگۆل بێت) بۆ ئەوەی لەکاتی دەرد و ڕەنج و تەنگانە بەکەڵک و فریادڕەس بن و سودێکیان دەبێت هەریەکە و بۆ شتێک.[1]