ە ڕاگەیەنراوەکەدا زانیاری لەبارەی چالاکیەکانی #ئامەد#، ئێلح، بەدلیس، وان، ئەستەنبوڵ، ئەدەنە و مەرسین بڵاوکراوەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا لەسەر ناوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کاتی ئازادیە' ئەم زانیاریانە بڵاوکرانەوە:
ئامەد
چالاکیەکانی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید عەلی شێر کۆنیا / شەهید زین ئامارا:
10ی ئەیلول لە ناوچەی سور لە گەڕەکی گونەی ئیکی وێستگەیەکی دەداش بە چالاکیەک تەقینرایەوە.
11ی ئەیلول لە ناوچەی فارقین لە گەڕەلی باخچەلیئەڤلەر بە تەقەمەنی و چەک لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش چالاکی ئەنجامدرا.
لە گەڕەکی شکەقی ناوچەی فارقین لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی کە لەناوچەکە دەگەڕا بە تەقەمەنی و فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدرا.
ئێلح
چالاکی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سەما کۆچەر و شەهید دەستان هازۆ:
10ی ئەیلول لە گەڕەکی ساغلکی ئێلح ئۆتۆبۆسێکی کۆمپانیای دیندار تۆریزم سووتێنرا. ئەو کۆمپانیا نۆکەرە کاری هێنان و بردنی سەرباز و پۆلیسی دەکرد. تا ئەو کارە بکات و ئاڵای تورک بە سەیارەکانیانەوە بێت، لەبەرانبەریان چالاکی ئەنجام دەدرێت.
11ی ئەیلول لەسەر ڕێگای نەخۆشخانەی ناوەندی ئێلح ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆبلۆی سپی کە دوژمن بۆ گوێگرتن بەکاری دەهێنێت، لەگەڵ کەلوپەلەکانی ناوی کە نرخەکەی دەگاتە سەد هەزار لیرە سووتێنرا.
بەدلیس
چالاکی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سینان گارزان:
9ی ئەیلول لە ناوچەی پیشەسازی تەتوان لەدژی ککارگەیەکی فاشیستە نۆکەرەکان چالاکی ئەنجامدرا.
11ی ئەیلول لە گەڕەکی کارشیاکای تەتوان لەدژی جاشێکی چەتەکی فاشیست بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا.
وان
چالاکای یەکینەکانی شەهید کورتای فەڕاشین و شەهید نوودا:
12ی ئەیلول لە گەڕەکی سخکێ بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر و بەکارهێنەرانی مادەی هوشبەر سزادران.
10، 11 و 12 ئەیلول لە گەرەکی شافاکی ناوچەی ڕیگای ئارمووس لەدژی پۆلیسی دوژمن کە هەوڵیان دەدا ڕێگاکە کۆنتڕۆڵ بکەن یەکینەکانمان سێ ڕۆژ لە دەڤەرەکە لەدژی پۆلیس شەڕیان کرد و ڕێگایان نەدا پۆلیسەکان بچنە ناو گەڕەکەکە.
13ی ئەیلول لە گەڕەکیی سخکێ وێستگەیەکی کۆمپانیایەکی جی ئێس ئێم سووتێنرا.
ئەستەنبوڵ
چالاکی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید هەڵمەت / شەهید ئارین میرکان:
لە ئەستەنبوڵ 9، 10، 11 و 12ی ئەیلول لە گەڕەکەکانی ئەو شارە 17 ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
111ی ئەیلول لە سوڵتانبەیلی پێشانگایەکی جلوبەرگ لە باڵەخانەیەکی 3 نهۆمیدا و بارهەڵگری کۆمپانیایەکە سووتێنران.
ئەدەنە
11ی ئەیلول لە گوزەلباخچە بازرگانەکانی مادەی هوشبەری ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست سزادران، جایخانەیەکیش کە قوماری تێدادەکرا، لەناوبرا.
لە گەڕەکەی ناوەندی باڵەخانەیەک کە کاری نابەجێی تێدا دەکرا لەلایەن یەکینەکانی ئێمەوە بە تەقەمەنی ئاگادارکرایەوە.
مەرسین
یەکینەکانی شەهید ئەسمەر کینار
12ی ئەیلول لە ناوچەی ئاکدەنیز ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا جۆری مستربۆشی سووتێنرا.[1]