دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەی ئەوروپا
کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە، کاتی کۆتایهێنانە بە قڕکردن و داگیرکاری
لە دەستپێشخەریی ڕێکخستنەکانی ئەوروپای کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد لە ئەوروپا، کۆمییسۆنەکانی باشووری کوردستان بەشداری کاراو ڕۆڵی پێشەنگ دەبینن لە چالاکی و سەهەڵدانەکان لە سەرانسەری ئەوروپادا. هەڤاڵانی ئەندام له و کۆمیسیۆنانەدا بە دروشمی؛ 'کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە، کاتی کۆتایهێنانە بە قڕکردن و داگیرکاری' دەڕژێنە سەر شەقامەکان، هەروەها ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕن لە بڵاوکردنەوەی بیر و هزری ڕێبەر ئۆجالان لەلایەک، لەلاکەی ترهەماهەنگی و پێکەوە کارکردن لەگەڵ وڵاتپارێزان و چالاکوانان لە ناو هەموو چین و و ڕێکخراو و بیروباوەڕەکانی تردا دەکەن و تاوتوێی ڕێگەچارەی نەتەوەی دیموکرات و ئاشتی شکۆمەندانە دەکەن لەگەڵ ئەکادیمیستان و ڕۆشنبیرانی تاراوگه.
سەرباری ئه و دەستپێشخەرییەی لەلایەن ژمارەیەکی باڵا لە ڕۆشنبیران و وڵاتپارێزانی باشووری کوردستان بۆ هەڵمەتی ئازادی بۆ (ڕێبەر ئۆجالان)، چالاکوانان و کوردانی تاراوگە لە ئەوروپا، کەنەدا، ئەمریکا و ئوسترالیا و چەندین ناوچەی تر لە جیهاندا، کوردانی باشووری کوردستان لە هەر کات زیاتر بیروهزری بەڕێز ئۆجالان ڕاڤە دەکەن و لەژێر ڕۆشنایی بیروبۆچونەکانی ئەوهاوکێشە و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەڵدەسەنگێنن.
کوردانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئەسکەندەنافیا، هۆڵەندا و بەلجیکا وچەندین هەرێمی تریش ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە چالاکییەکاندا. ئەمڕۆ ئیدی هیچ بوارێک بۆ وتاری دژەشۆڕش و شەڕی تایبەتی دەوڵەتی نەژادپەرست و داگیرکاری تورکیا نەماوەتەوە بۆ خۆڵکردنە چاوی ڕای گشتیی جیهان، کە گوایە تەنیا کەمینەیەک لە کوردان خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئۆجالان دەکەن، ئەمڕۆ گەلی باشووری کوردستان لە تاراوگەش بە هەمان ڕەنگی وڵات لە هەرکات زیاتر بەپەرۆشەوەن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان، کە زیندانی ئیمراڵی کردووە بە گەورەترین مەیدانی خەباتی ئازادی بۆ هەموو گەلانی خۆرهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی.[1]