هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی هێرشە نەژادپەرستیەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
ئەو کوردانەی کە لە تورکیا دەژین، ئەوانەی بۆ کار دەچنە تورکیا یان لە زانکۆکاندا دەخوێنن، دەبنە ئامانجی هێرشە نەژادپەرستەکان. هێرشەکان بە گشتی بە شێوەی لێدان و هێرشکردنە سەریان ئەنجام دەدرێن. بە چەقۆ، بە چەک زۆر جار هاوڵاتیە کوردەکان کوژراون. چەند مانگ لەمەوبەر گەنجێکی کورد لە ئەنقەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی دەگرت، کوژرا. لەم ماوەیەشدا لە ساکاریا هێرشیان کردە سەر ژن، منداڵ و بەتەمەنە کوردەکان. هەروەها لە ئافیۆن گەنجێکی کورد لەلایەن کەسانی نەژادپەرستەوە کوژرا. ئەو هێرشانەی کە لە تورکیا بەرانبەر کورد دەکرێن ئاسایی کراون و وەک شتێکی ئاسایی دەبینرێن. ئەو جۆرە کوشتنانە کە لە جیهاندا وەک شتێکی زۆر جددی دەبینرێن، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە ئاسایی دەبینرێن. لەگەڵ ئەوەی چەندین ساڵە بەو شێوەیە هێرش دەکرێتە سەر کوردان بەڵام بکوژەکان سزانادرێن.
دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە هێرشبەران هان دەدات
لە ئەنقەرە فشار لەسەر خانەوادەی ئەو گەنجە کراوە کە بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردیەوە کوژرابوو و شتێکیان کرد کە خانەوادەکەی وتەکانی بگۆڕێت. ئەوەی بناغەی هێرشەکان ئامادە دەکات و هێرشبەران هان دەدات، سیاسەتی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە لەدژی کورد. دەسەڵات سیاسەتێکی دژی کورد بەڕێوە دەبات کە لەبەرچاوی ئەو تورکانەی کەوتوونەتە ژێر کاریگەری شۆفێنیزم، کورد تاوانبارن. کورد وەک تیرۆریست دەبینن. ئەگەر دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەموو ڕۆژێک هەدەپە وەک ڕێکخستنێکی تیرۆریست لەقەڵەم بدات، ئەو کاتە ئاساییە کە تورکێکی ئاسایی کورد وەک دوژمن ببینێت. کاتێک کە مۆری جیاکاری و تیرۆر لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی کورد درا، ئەو کاتە هێرش کردن و ڕووداوی کوشتن دروست دەبن.
'هەواڵگری تورک پلان بۆ هێرشەکان و کوشتنەکان دادەڕێژێت و ئەنجامی دەدات'
فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە زەمینەی هێرشەکان دروست دەکات و هێرشبەران هان دەدات. زۆربەی هێرشەکان و کوشتنەکان کە وەک هێرشی نەژادپەرستی پێناسە دەکرێن، لەلایەن هەواڵگری تورکەوە پلانیان بۆ دادەڕێژرێت و ئەنجام دەدرێن. ئەو هێرشانە وەک بەشێکی سیاسەتی فشار، کۆنتڕۆڵکردن و قڕکردنی کۆمەڵگای کورد ئەنجام دەدرێن. سیاسەتی قڕکردن هێرشەکان و کوشتنەکان بە ئەنقەست و بە پلان ئەنجامدەدرێن. بە شۆفێنیزم هاوڵاتیە تورکەکان هان دەدەن و دواتر ڕێکیان دەخەن و لەدژی کورد هانیان دەدەن. ئەو کوردانەی ناسنامە، زمان، کەلتور، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و ژیانی دیموکرات و ئازادیان دەوێت، بەم ڕێگەیەوە دەچەوسێنرێنەوە و هەوڵ دەدەن لەبەرانبەر قڕکردن سەردانەوێنن. بۆیەش جگە لە چەند ڕووداوێک نەبێت، هەموو ئەو هێرشانە لە لایەن هەواڵگری تورک (میت) و پۆلیسەکانەوە ئامادە دەکرێن.
بە تەئکیدی هێرشەکان ڕێکخستنکراو و پلانبۆداڕێژراون. بۆیەش پێویستە کە بەرخۆدانی کوردان لەدژی هێرشەکان و بە شێوەیەی ڕێکخستنکراو و خۆپاراستن بەرێوە بچێت. پێویستە گەلی کورد ببینێت کە ئەو هێرشانە پلانبۆداڕێژراون و لەبەرانبەر ئەو هێرشانە ڕێوشوێن بگرنەبەر. بێگۆمان ڕێوشوێنی هەمیشەیی کە بتوانرێت دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەناوببرێت، تورکیا دیموکرات و کوردستانیش ئازاد ببێت. لەبەرئەوەش پێویستە بە بەهێزی هەموو کەس بەشداری لە هەنگاوی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە بە دروشمی 'فاشیزم هەڵبوەشێنە، دیموکراسی جێگیر بکە و دادپەروەری بنوێنە' بکات کە گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکانی تورکیا بەڕێوەی دەبەن. بە بەهێزکردنی هەنگاوی دیموکراسی و شۆرشگێری بەناوی 'کۆتایی بە گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بهێنە، ئازادی مسۆگەر بکە' دەتوانرێت کە ئەو هێرش و کوشتنانە کۆتایی پێبهێنرێت. لە تورکیا تا فاشیزم هەڵنەوەشێنرێت، دیموکراسی دروست نابێت، ناتوانرێت کۆتایی بە هێرشەکان بهێنرێت.
پێویستە بزانرێت کە لە تورکیا دەوڵەت لە هەموو جێگایەک سیاسەتی هێرشکردن بەڕێوە دەبات و پێویستە کوردیش لە هەموو جێگایەک خۆی بپارێزێت. پێویستە پیشان بدرێت کە بەم هێرشانە ناتوانرێت فشار لەسەر کورد دروست بکرێت و کورد قوربانی نیییە. پێویستە گەلی کورد بە شێوەیەکی جددی لەبەرانبەر هێرشەکان بووەستێتەوە، کورد پێویستە ئەو هێرشانە بکاتە هۆکارێکی پەروەردە، ڕێکخستن و تێکۆشان.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو گەنجە دەکەین کە لە ئافیۆن کوژرا. ڕایدەگەیەنین کە تێکۆشانی کوردستانی ئازاد، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی دیموکراتیک بەهێز دەکەین کە کورد ئیتر ناکوژرێن و هێرش ناکرێتە سەریان. بانگەوازی خۆمان ئاڕاستەی هەموو کوردێک و هێزە دیموکراتەکان دەکەین کە ئێمە هەنگاوی 'ئێمە گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری کۆتایی پێدەهێنین و ئازادی فەراهەم دەکەین' لە کوردستان و تورکیا بە چالاکیەکانمان بەهێز دەکەن.[1]