مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەی ئیدیۆمەکەیە، بۆ مانا و گوزارشتی تر بەکاردەهێنرێت(بچوکی مێش و گەورەیی گامێش)، مێش ئاماژەیەکە بۆ کەموکورتیەکی بچوکی مرۆڤ بۆنمونە ئەگەر کراسێکی سپی بپۆشێت و مێشێکی لەسەر بنیشێتەوە لەدوورەوە دیار دەبێت هەر ئەوەشە وایکردووە مێش بە(عەیب و عار)ێکی بچوک هەژمار بکرێت، ئینجا زۆر جاران خەڵکانێک بەمەبەستی ناشیرین و بێ ڕێزیکردنەوە کەموکورتیەکی بچوک گەورە بکەن و زۆر زۆر لە قەبارەی خۆی زیاتری بدەنێ بە ئیدیۆمەوە دەوترێت ئەوەچیە؟ مێشێک دەگاتە گامێشێک.[1]