لەپایزی ساڵی1965 لەگەڕەکی #پیرمەنسوور# لەشاری #سلێمانی# هاتۆتە دونیاوە لە دایک و باوکێکی مامۆستا. باوکی کوڕی خێزانێکی گەڕەکی سەرشەقام بووە (ماڵی حاجی حەمەعەلی ئەحمەدی جیهانگیر ناسراو بە عەلی حەڵەبی) کەبازرگانی قوماش بووە لە بازاڕی شووشە، دایکیشی مامۆستا لوتفییە کچی (حاجی ئەوڕەحمانی خانچی)ە کە لە خانی تازە لەشەقامی کاوە خانچی بووە و دانیشتوی گەڕەکی خەبات بووە.
لەساڵی1987 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە لە کۆلێژی زانست بەشی بایۆلۆژی لە زانکۆی موسڵ، لە ساڵی 1993 بووە بە مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، لە ساڵی 2010 بڕوانامەی دبلۆمی باڵای بەدەستهێناوە لەبواری مایکرۆبایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی.
لە ساڵی 1988 یەکەم بەرهەمی شیعری کراوە بە گۆرانی لەلایەن هونەرمەند نەریمانی تیپی مۆسیقای بابان بەناوی (نەکەی ئازیز)هەروەها دواتر لەلایەن هەمان هونەرمەندەوە دوو شیعری تری کراوە بەگۆرانی بەناوەکانی (پەشیمانی)و(رووخان).
چەندین شیعری تری لەلایەن هونەرمەندانی وەک کمال محمد و لوقمان سلیم و دەریا خالد و هیوا احمد کراون بەگۆرانی.
لە ساڵی 2001 لەگەڵ م.فازل هیمەت گۆڤاری (نیگا)یان دامەزراندووە کە بۆ ماوەی 11 ساڵ بەبەردەوامی دەرچووە و جێگری سەرنوسەری گۆڤارەکە و بەرپرسی بەشی ئەدەبی بووە کە لەوکاتەدا تاکەگۆڤاری ئەهلی بوو بە بەردەوامی دەرچوبێت.
یەکەم دیوانە شیعری لەساڵی 2005 بڵاوکردەوە بەناوی (عەرشی ئەوین) پاشان لەساڵی 2008 چاپی دووەمی هەمان دیوانی خستە بەردەست خوێنەران کە شیعرەکانی چاپی یەکەم و کۆمەڵێک شیعری نوێی لەخۆ گرتبوو
لەچەند کەناڵێکی ئاسمانی وەک NRT2 و گەلی کوردستان هەروەها ڕادیۆکانی زانکۆی سلێمانی و ڕادیۆی کوردستان چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە.
یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی ڕۆشنبیری بۆ شاعیرانی کوردستان وە تاکو #26-09-2020# ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ناوبراوبوو پێش ئەوەی دەست لەکاربکێشێتەوە.
بەشداربووەلە ئێوارەکۆڕی شیعری ناوەندی ڕۆشنبیری بۆ شاعیرانی کوردستان بەناوی (ئێوارەیەکی
پڕلەچرپە) لە #31-12-2019#