بڵاوکردنەوەی فەرمانێکی وەزاریمان بۆ ڕێکخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنی کتێب، نیگەرانی نووسەران و ڕوناکبیرانی کوردستانی لێکەوتەوە، وەک هۆکارێک بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادیی چاپکردنی کتێب لێکیان دایەوە، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە:
1-ئەو فەرمانەمان پشتی بەڕێنمایی ژمارە (6)ی ساڵی 1999ی
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیری بەستووە، کە ئەویش لەبەر ڕۆشنایی یاسای چاپەمەنیی هەرێمی کوردستان ژمارە (10)ی ساڵی
1993 دەرچووە.
کە لەمادەی نۆی ئەو یاسایەدا زۆر بەروونی بڵاوکرنەوەی ئەو بابەتانەی قەدەغە کردووە کە جنێوو تانوت لێدان و ناوزڕاندنی کەسان و دەستدرێژی بۆ سەر حورمەتی ئاین و مەزهەبەکان و دابونەریت و سیستمی گشتی تێدا بێ.
2-فەرمانەکەی وەزارەتمان جەختی لەو مادە یاساییە کردۆتەوە، هیچ نێتێکی خراپی بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیی بیروڕا لەپشتەوە نییە.
3- ئەم فەرمانە بۆ ڕێکخستنەوەی پێدانی ژمارەی سپاردنە، بەجۆرێک ڕێگە لەبڵاوکردنەوەی ئەو کتێبانە بگرێ کە زمانی کوردی دەشێوێنن، داڕشتن و ڕێزمانی کوردی و خاڵبەندی لەبەرچاو ناگرن.
هەروەها بۆ ئەوەی کتێبەکان مافی خەڵکی دیکە پێشێل نەکەن و سنورێک بۆ جنێودان و ناوزڕاندن دابنرێت.
4-ئەمڕۆ 28-9-2020، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەی باڵای پێدانی ژمارەی سپاردن بەسەرۆکایەتیی جێگری بەرێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان و ئەندامێتی بەرێوەبەری کتێبخانە گشتییەکانی پارێزگاکانی
هەولێرهەولێرو
سلێمانیسلێمانی و
دهۆکدهۆک و
هەڵەبجەهەڵەبجە و ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان درا و لەپارێزگاکانیش لیژنەی لاوەکی دروست دەکرێ بۆ وەرگرتنی داوای ئەو نووسەرانەی داوای ژمارەی سپاردن دەکەن و ناردنی بۆ لیژنەی باڵا لەڕێی ئیمەیلەوە. ئەوە بۆ یەکەمجاریشە داوای ژمارەی سپاردن لە هەڵەبجە و گەرمیان وەردەگیرێت، ئەوەش بۆ کارئاسانی بۆ نووسەران و ڕووناکبیران.
5- نووسەران و ڕووناکبیرانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، هیچ هەوڵێک بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادی نییە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هەردەم داکۆکیکاری مافەکانی نووسەران و ڕووناکبیران و ئازادی بیروڕا دەبێ.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
28-09-202028-09-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!