مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە
مێش، مەگەز باڵدارێکی بچوکە و زۆر ئیدیۆمی لەسەرهاتۆتەوە، وەک(دڵ مێشە لەسەر گووی دەنیشێت، مێش مێوانیان نییە، مێش لە لێوی خۆی ناکاتەوە، مێشێک دەکاتە گایەک، مێش هیچ نییە بەس تەبیعەتی پیاوی تێک دەدات، مێشوڵە فیلی نامورتاح دەکات، مێشان دەکەی لۆ لای یەکتری و...تاد).
گا، نێرینەی مانگایە و زەبەڵاح و گەورەیە، بۆ بەراوردکردنی لەگەڵ(مێش) بەراوردێکی ناهاوسەنگە و نابەرامبەرە، بەڵام خواستراوە بۆ کەسێکی(دڵئاوا و دەستکراوە وسەخی و بەخشندە) کە چ گایەک ببەخشێت چ مێشێک لەلای وەکو یەکە ئەمە بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە).[1]