یەکێک لەهەرە مۆزەگرنگەکانی ناو مۆزەخانەی نیشتمانی #ئەمنەسوورەکە#یە، کەماوەی دووساڵە بەچڕی کار بۆبنیات نانی ئەکرێت لەلایەن بەڕێوەبەرو ستافێکی تایبەت و هەموو کارمەندەکانی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەرەکە، بە هاوکاری زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان و کۆمەڵێ کەسی دڵسۆز.
ئەم مۆزەیە لە بەشی بەڕێوەبردنی زیندانەکان بنیادنراوە، کە لە هۆبەکانی بەڕێوەبەر وحاکم و ئەفسەرەکانی لێکۆڵینەوەو سەرپەرشتیکەرانی زیندانییەکان پێکهاتووە.
ئێستا ئەم مۆزەیە کۆمەڵێ ڕووداوی مێژوویی گرنگی لەخۆگرتووە کەزۆرێک لەوتاوانانە کەلەلایەن باعسی ڕووخاوەوە دەرهەق بەخەڵکی کوردستان کەزۆربەیان لەناوشاری سلێمانی ڕوویانداوە و تایبەتن بە زیندانیانی سیاسیی و ڕێکخستنەکانی ناوشار بێجیاوازی.
کارەکانی ناو مۆزەی خۆڕاگری بریتین لە :
٭ دیاریکردنی ناوەندەکانی #حزبی بەعس# لەسەر نەخشەی #سلێمانی#.
٭ وێنەی زیندانییە خۆڕاگرەکانی ناو ئەمنەسورەکە.
٭ بەڵگەی ئەو مێردمناڵانەی تەمەنیان گەورەکردوون و لەسێدارەدراون.
٭ وێنەو بەڵگەی ئەو گەنجانەی سلێمانی کە بەدیارچاو خەڵکەوە گولەبارانئەکران لەسەنتەرەکانی ناوشارداو ببوەدیاردە.
٭ وێنەی ماڵە پێشمەرگە کەلەلایەن باعسی ڕووخاوەوە دەڕوخێنران.
٭ وێنەی کەسوکاری پێشمەرگە کەلەناو زیندان وێنەیان گیراوە.
٭ کەلوپەل و دیاری زیندانییە خۆڕاگرەکان کەلەناو زینداندا دروستیانکردوون و بەکاریان هێناون.
٭ نامەی دەستنووسی خۆڕاگرەکانی ناو زیندان کەبۆکەشوکاریان بەنهێنی ناردیاننەتە دەرەوە.
٭ بەشێک لەوزاراوانەی کە لەسەردەمی باعسی ڕووخاودا بەناوهێنانیان دەترساین.
٭ پەتێکی ڕاستەقینەی زیندانی ئەبوغرێب.
٭ دەستبەندو ناوی نزیکەی پێنج هەزار شەهیدی ناوزیندان.
٭ بەشێک لەشاهدەی وەفاتی شەهیدانی ناوزیندان.
٭ کۆمەڵێ بەڵگەو وێنەی تری ساتوگرتنی ڕێکستنەکانی ناوشار.
لە #19-12-2019#بەفەرمی کرایەوە و ڕۆژانە کراوەیە، مناڵانی خوارتەمەنی 12 ساڵان بۆینییە سەردانی ئەم بەشەبکات بەهۆی وێنەو بەڵگەکانی کەناگونجێت بۆ ئەوتەمەنە.
[1]