باب و کوڕ لەسەر یەک ئاخوڕی کەرێ نابەستنەوە
کورد به درێژایی مێژوو نەخۆشیەکی درمی هەبووە و بەردەوامی پێداوە بووە بە(خۆرە) لە زۆربەی پەیوەندییە کۆمەلایەتی و ئابوری و سیاسیەکانی دۆزی کوردی داوە، ئەویش ناتەبایی و ناکۆکی و دوو بەرەکییە.
لەباوک و کوڕ، نزیکتر لەیەکدی نییە، کە جەرگ وپشت و پەنای یەکترن، ئینجا ئەوان ناکۆک و ناتەبا بن واتە کارلەکارترازاوە، بۆ ناکۆکی و ناتەبایی و دووبەرەکی گوند و ئاواییەک بە ئیدیۆمەوە دەوترێت هێندە ناکۆکن(باب و کوڕ لەسەر یەک ئاخوڕی کەرێ نابەستنەوە).[1]