چارەی خواستنێ دانە
چارە، چارەسەرکردنی بابەتێکە، خواستن واتە داخوازیکردن بۆ شتێک یان کەسێک، دان، پێدانە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکە وەکو مەبەستیش گوزارشتە بۆ خوازبێنی کیژوکاڵ و یان شت ومەکی ناوماڵ و بگرە تا سەرمایەی نەختینەش، ئه و کەسەی کە دەخوازێت ئارەزوو دەکات بیدرێتێ بۆیە کورد بە ئیدیۆمەوە بەکاریهێناوە دەڵێت(چارەی خواستنێ دانە) واتە کارێک یەک ڕێگە چارەی هەبێت.[1]