رامیار جەوهەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 67 ناوچەی شوێنەواری لە هەرێمی کوردستان زێدەڕۆییان کراوەتەسەر، زێدەڕۆییەکەش زۆربەی لەلایەن هاونیشتمانیان بووە، بەشێک لەو پێگانەش لەلایەن کۆمپانیاکان و کەسانی دەستڕۆیشتوو بووە، بەڵام مەرج نییە هەموو زێدەڕۆییەکان بەئەنقەست کرابن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار نۆ بەڕێوەبەرایەتی لە
هەولێرهەولێر،
سلێمانیسلێمانی،
دهۆکدهۆک،
هەڵەبجەهەڵەبجە،
گەرمیانگەرمیان، ڕاپەڕین،
سۆرانسۆران،
زاخۆزاخۆ،
ئاکرێئاکرێ و دوو فەرمانگەی شوێنەوارییان لە قەزاکانی
کۆیەکۆیە و
مێرگەسۆرمێرگەسۆر هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە، ئامارەکان بەمشێوەیەن:
- لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین 45 ناوچەی شوێنەواری زێدەڕۆییان کراوەتەسەر
- ئیدارەی گەرمیان 14 ناوچەی شوێنەواری زێدەڕۆییان کراوەتەسەر
- هەولێر و سۆران 6 ناوچەی شوێنەواری زێدەڕۆییان کراوەتەسەر
- دهۆک و زاخۆ و ئاکرێ 2 ناوچەی شوێنەواری زێدەڕۆییان کراوەتەسەر
زێدەڕۆییەکانیش بە گوتەی، ڕامیار جەوهەر، بریتین لە تەلبەندکردن، بەکارهێنان بۆ کشتوکاڵ و کێڵان و باخ کردن لەسەری، دروستکردنی حەوزی ماسی، هەڵکەندن، تێکدان بە شۆفڵ، هەڵکەندن و دانانی بورج لەسەر شوێنەکان.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان هیچ یاسایەکی شوێنەوار نییە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شوێنەواری هەرێمی کوردستان دەڵێت: تاوەکو ئێستا یاسای ژمارە 59ی ساڵی 1936ی عێراق کە یاسایەکی زۆر کۆنە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای شوێنەوارمان داڕێژراوە و د. زێدان ڕەشید، ئەندامی لیژنەکە ڕەشنووسەکەی ئامادەکردووە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە، بەهیواین بەزووترین کات خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت.
[1]