کۆمەڵێک نووسەر.
2020
کتێبی پیرەدار کە لە کۆمەڵێک وتاری بەهێز پێک هاتووە، وەکوو وەفایەک بەرانبەر بە تەمەنێک خزمەتی شوێندانەری خولقێنەری دارەپیرە ئامادەی چاپ کرا.
ناوەندی چوارباخ بەبۆنەی چلەی ماڵاواییی مامۆستا #جەلال مەلەکشا#، شاعیر و نووسەری نەتەوەییی گەلی کورد و خەڵکی شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبێکی لە ژێر ناوی پیرەدار ئامادە کردووە کە لە داهاتوودا چاپ و لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و شایانی ئەو نووسەرە مەزنە بڵاو دەکرێتەوە.
کتێبی پیرەدار، لە کۆمەڵێک وتاری جۆراوجۆر و ڕەنگین پێک هاتووە کە بە خامەی شاعیر، لێکۆڵەر، نووسەر و کەسانی بەتوانا، ناودار، خاوەن پێگە و قەڵەم بەدەستی کوردستان نەخشاوە و ناوەندی چوارباخ سەرپەرستیی پڕۆژەکەی کردووە. [1]