لەچاوی ماری ناگەڕێتەوە
مار زیندەورێکی خشۆکی ترسناکە و ئەگەر مرۆڤ نەخوات یان دەیکوژێت یان کەم ئەندامی دەکات، بۆیە مرۆڤ وەکو زیندەورێکی دوژمن لەمار دەڕوانێت و هەموو کات بەمەترسی ئەژمار دەکات، چاویش هەموو نهێنیی ومەبەستێکی تێدایە بۆیە چاوی دوژمن بەتایبەتیش مار سامناکە، کەسێک بەغیرەت و بوێر و چاونەترس وزۆر ئازا بێت لە ئیدیۆمی کوردیدا پێی دەوترێت فڵانە کەس زۆر ئازایە لەچاوی ماری ناگەڕێتەوە.[1]