بەڕوو نی لە قەپێلکی بچیە دەرێ؟
بەڕوو قەپێلک و توێکلێکی ڕەق و سفت و سۆل و تۆکمەی هەیە، بەڵام کە کاتی هات لە قەپێلکەکەی بەئاسانی دەردێت، ئینجا ئه و لە قەپێلک دەرچوونە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت کە زۆر هۆگری کەس وکار و خزم و خوێش نەبێت، گوزارشتە لەوەی کە مرۆڤ نابێت لە قەوم و خوێشی بەدەربێت، پێویستە نزیک و تێکەڵیان بێت بۆیە وتراوە(بەڕوو نی لە قەپێلکی بچیە دەرێ؟).[1]