گوللە بەتاریکیەوە مەنێ
گوللەی وێڵ بەبێ ئەوەی ئامانجی تۆ بێت بەرهەنگڵت دەکەوێت و دەتپێکێت، ئاڕاستەکردنی گوللەش بۆ شوێنێک مەبەست ئامانج گرتنی نەیار و نێچیر و بەرسێرەیە، هەڵبەت گوللە بارانکردنیش دوژمنکارانەیە، تاریکی واتە پێچەوانەی ڕووناکییە و تیشکەکان بەر تەنێکی گەورە دەکەون، ئه و شتانەی لە ڕووناکی دەبینران لەتاریکیدا بەدەست بۆ کوتانیش نابینرێنەوە، تاریکی گوزراشتە بۆ شتی نەزانراو و نەبینرا و بێ بەڵگە، گوللەش ئاماژەیە بۆ پەنچەڕاکێشان و تۆمەتبارکردن بۆیە کەسی بێ سوچ و دوور لە هەموو شتێک دەڵێت بەگومان نابێت بەڵکو پێویستە بەڵگە هەبێت، ئەگەرنا گوللە بەتاریکیەوە مەنێ.[1]