بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
Tevgera Nubûna Kurdistanê
بەعەرەبی
حرکة التجديد الکوردستاني
بەئینگلێزی
Kurdistan Renewal Movement
کۆرتکراوەکەی BNK (بەنەکە) ئاماژەی بۆ دەکرێت.
ماددەی دووەم : دروشم
سەربەخۆیی دادپەروەری پێکەوەژیان
ماددەی سێهەم : ڕۆژی ڕاگەیاندن
5 / 3 / 2012
ماددەی چوارەم : پێناسەکەی
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بزوتنەوەیەکی سیاسی نیشتمانی یە لە پێناو سەربەخۆیی و دادپەروەری و پێکەوە ژیان بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی و ئاینزاکان تێدەکۆشێت.
ماددەی پێنجەم : ئاڕم
ئاڕمی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بازنەیەکە وەک ئاماژە بە گۆی زەوی و نەخشەی کوردستانی تێدایەو لەسەر نەخشەکەش ئاڵای پیرۆزی کوردستانە.
ماددەی شەشەم : ئەندامێتی
هەموو هاونیشتمانیانی کوردستان دەتوانن ببنە ئەندام بەم مەرجانەی خوارەوە :
1 - تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت.
2 - بڕوای تەواوی بەبەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستانی BNK هەبێت.
3 - فۆڕمی ئەندامێتی پڕبکاتەوە.
4 - لە چ لایەنێکی تری سیاسی ئەندام نەبێت.
5 - خاوەن ڕەوشتێکی جوان و پاک و بێگەرد بێت.
ماددەی حەوتەم : ئەرکەکانی ئەندام
1 - خۆبەخشانە لە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK کاربکات.
2 - بەدەست پاکی کاربکات لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK.
3 - یەکێتی ڕیزەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بیپارێزێت.
4 - دژی کۆتلەکاری بێت و نهێنیەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بیپارێزێت.
5 - بەپێی توانای خۆی ئابوونەی مانگانە بدات.
6 - بەشداری کۆڕو کۆبوونەوەو چاڵاکیە جەماوەرییەکان بکات.
ماددەی هەشتەم : مافەکانی ئەندام
1 - مافی دەنگ دان و خۆپاڵاوتن بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستانی BNK هەیە.
2 - بەرزکردنەوەی پێشنیازو داواکردنی هاونیشتمانیان.
3 - مافی ڕەخنەگرتنی لە هەر ئۆرگان و بوارێکی ڕێکخستنی هەیە.
4 - مافی ڕووبەڕووبۆنەوەو داکوکیکردنی هەیە.
5 - مافی بەدەست خستنی زانیاری لەسەر دارایی و چۆنیەتی سەرفکردن و هەر جۆرە زانیارییەکی تری هەیە.
6 - داواکردنی یارمەتی و کۆمەک لەکاتی پێویستدا.
ماددەی نۆیەم : سزادان
هەر ئەندامێکی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بەپێی کەمتەرخەمی و تاوان بەم شێوەیە سزادەدرێت :
1 - ئاگادارکردنەوە
2 - هەڵپەساردن
3 - دەرکردن
ماددەی دەیەم : ئۆرگانەکان
ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بەم شێوەیە دەبێت :
یەکەم : ئەنجومەنی گۆند
لە بەرپرس و چوار ئەندام پێک دێت.
دەسەڵات و ئەرکەکانی
ٲ - بەرزترین ئۆرگانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان ە لە گوندەکاندا.
ب - لە لایەن کۆنفڕانسی ناوخۆ هەڵدەبژێرێت.
ج - ئەنجومەنی گوندەکان بەپێی پێویست بەشەکانی ڕێکخستن و دارایی و کارگێری و پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەبێت و بەپێی تواناو لێهاتوویی بەشەکان بەسەر ئەنداماندا دابەش دەکرێن.
د - مانگێ دوو جار کۆدەبێتەوە.
ح - ڕاپۆرتی مانگانە بۆ ئەنجۆمەنی ناحیەکان بەرزدەکاتەوە.
خ - بەرپرسی ئەنجۆمەنی گوند ئەندامی ئەنجومەنی ناحیەیە.
چ - لە کاتی ئامادەنەبوونی بەرپرس بە هەر هۆکارێک بێت، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن جێگەی دەگرێتەوە.
دووەم : ئەنجومەنی ناحیە
لە بەرپرس و پێنج ئەندام پێک دێت.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی
ٲ - بەرزترین ئۆرگانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان ە لە ناحیەکاندا.
ب - لەلایەن کۆنفڕانسی ناوخۆ هەڵدەبژێردرێن.
ج - بەرپرسی ئەنجۆمەنی ناحیە ئەندامی ئەنجۆمەنی قەزایە.
د - هەر ئەنجومەنێک بەپێی پێویست ئەم بەشانەی تایبەت بەخۆی دەبێت و بەپێی تواناو لێهاتوویی دابەشی سەر ئەندامان دەکرێن. بەشەکانیش ئەمانەن :
رێکخستن و کارگێڕی و دارایی و پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن...
ح - مانگێ یەک جار کۆدەبێتەوە.
خ - ڕاپۆرتی مانگانە بەرزدەکاتەوە بۆ ئەنجومەنی قەزا.
چ - لە کاتی ئامادەنەبوونی بەرپرس بەهەر شێوەیەک بێت، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن جێگەی دەگرێتەوە.
سێیەم : ئەنجومەنی قەزا
لەبەرسێک و شەش ئەندام پێک دێت.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی
ٲ - بەرزترین ئۆرگانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستانە BNK لە قەزاکاندا.
ب - بەرپرسی ئەنجومەنی قەزا ئەندامی ئەنجۆمەنی پارێزگایە.
ج - لەهەڵبژاردنێکی دیموکراتیدا لەلایەن کۆنفڕانسی ناوخۆ هەڵدەبژێردرێن.
د - مانگێ یەک جار کۆدەبێتەوەو لێکوڵینەوە لەسەر ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ناحیەکان دەکات.
ح - ڕاپۆرتی مانگانە بۆ ئەنجۆمەنی پارێزگاکان بەرزدەکاتەوە.
خ - ئەنجومەنی قەزاکان ئەم بەشانەی تایبەت بەخۆی دەبێت و بەپێی تواناو لێهاتوویی بەسەر ئەنداماندا دابەش دەکرێن. بەشەکانیش بریتین لە :
رێکخستن و کارگێری و دارایی و ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.
چ - لە کاتی ئامادەنەبوونی بەرپرس بەهەر هۆکارێک بێت، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن جێگەی دەگرێتەوە.
چوارەم : ئەنجومەنی پارێزگا
لەبەرسێک و حەوت ئەندام پێک دێت.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی
ٲ - بەرزترین ئۆرگانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستانە BNK لە پارێزگاکاندا.
ب - بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگا ئەندامی ئەنجۆمەنی سەرکردایەتی یە و ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێت.
ج - لەهەڵبژاردنێکی دیموکراتیدا ئەندامانی لەلایەن کۆنفڕانسی ناوخۆ هەڵدەبژێردرێن.
د - مانگێ یەک جار کۆدەبێتەوەو لێکوڵینەوە لەسەر ڕاپۆرتی ئەنجۆمەنی قەزاکان دەکات.
ح - ڕاپۆرتی مانگانە ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرزدەکاتەوە.
خ - ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەم بەشانەی تایبەت بەخۆی دەبێت و بەپێی تواناو لێهاتوویی و لێوەشاوەیی بەسەر ئەنداماندا دابەش دەکرێن. بەشەکانیش ئەمانەن :
رێکخستن و کارگێری و دارایی و پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن.
چ - لە کاتی ئامادەنەبوونی بەرپرس بەهەر هۆکارێک بێت، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن جێگەی دەگرێتەوە.
پێنجەم : ئەنجومەنی سەرکردایەتی
ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە سکرتێرو (8 - 12) ئەندام پێک دێت.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی
ٲ - سەرپەرشتیکردن و ئاراستەکردنی سەرجەم ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK دەکات.
ب - ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێن.
ج - بەپێی شارەزایی و لێوەشاوەیی ئەندامەکان بەشەکانی ڕێکخستن و پەیوەندییەکان و کارگێری و دارایی و ڕاگەیاندن لەنێوخۆیاندا هەڵدەبژێردرێن و هەر ئەندامێک بەرپرسیارە لەجێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی لەسەر ئاستی گشتی.
د - دوومانگ جارێک کۆدەبێتەوە.
ح - ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرپرسیارە لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی کارو خەباتی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان و BNK ئامادەکاری کۆنگرەی لەئەستۆدایە.
خ - ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆی هەیە کۆنگرە بۆ ماوەی شەش مانگ پێش یان دوای بخات.
چ - ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆی هەیە هاوپەیمانی لەگەڵ هەر لایەنێکی تری سیاسی پێکبێنێت.
شەشەم : سکرتێری گشتیی
سکرتێری گشتیی ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێت.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی
ٲ - سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و گشت ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK دەکات.
ب - نوسراوە گرنگەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بەڕەزامەندی سکرتێرو بەئیمزای سکرتێر دەبن.
ج - لەکاتی ئامادەنەبوونی سکرتێر بەهەر هۆکارێک بێت، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن جێگەی دەگرێتەوە.
حەوتەم : کۆنفڕانس
کۆنفڕانس هەر سێ ساڵ جارێک دەبەسترێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجۆمەنەکانی گوندەکان و ناحیەکان و قەزاکان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەو ئەندامانەی کەلەناو ڕێکخستنەکاندا بۆ کۆنگرە هەڵدەبژێردرێن.
هەشتەم : کۆنگرە
دەسەڵاتەکانی
ٲ - بەرزترین دەسەڵاتی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK ە و سێ ساڵ جارێک دەبەسترێت.
ب - هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی و ئەنجۆمەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی ئەنجۆمەنی پارێزگاکان لە ئەستۆی کۆنگرەدایە.
ج - ئەندامانی کۆنگرە بریتین لە ئەنجۆمەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنەکانی گوندەکان و ناحیەکان و قەزاکان و پارێزگاکان و ئەو ئەندامانەی کەلەناو ڕێکخستنەکاندا هەڵدەبژێردرێن.
ح - بڕیارەکانی کۆنگرە بە نیوە + یەک پەسند دەبن.
خ - کۆنگرە مافی یەکگرتنی لەگەڵ هەر لایەنێکی تری سیاسی هەیە.
چ - کۆنگرە مافی هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستانی BNK هەیە.
ن - کۆنگرە مافی گۆڕینی پەیڕەوو پرۆگرامی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستانی هەیە.
د - لەکاتی ڕوودانی هەربارۆدۆخێکی نەخوازراو کۆنگرە دەبەسترێت.
ماددەی یازدەهەم : ئەرکی بەشەکان
یەکەم : بەشی ڕێکخستن
بەشی ڕێکخستن بەرپرسیارە لەبەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی بەشەکانی ڕێکخستن و پەروەردەکردنی ئەندامان و لێکۆڵینەوەو بەدواداچۆن بۆ کێشەکانی ڕێکخستن لەسەرجەم ئۆرگانەکاندا.
دووەم : بەشی پەیوەندییەکان
بەشی پەیوەندییەکان بەرپرسیارە لەپێش خستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاونیشتمانیان و لایەنە سیاسیەکان و دام و دەزگا حکومیەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان....
سێیەم : بەشی ڕاگەیاندن بەرپرسیارە لەڕاگەیاندنی کارو چاڵاکی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بۆ ڕای گشتیی و لێدوان لەسەر ئەگەرو پێشهاتە سیاسیە ناوخۆیی و دەرەکیەکان دەدات.
چوارەم : بەشی کارگێری و دارایی
بەشی کارگێری و دارایی ئەڕکی کۆکردنەوەی ئابۆنەی ئەندامان و هاوکارییە جەماوەری و داهاتە هاوبەشە هەرهوەزییەکانەو بەپێی پێویست لە بوارە جوراو جۆرەکاندا خەرج دەکات و مانگانە بەڕاپۆرت ئۆرگانی خۆی لێی ئاگادار دەکاتەوە.
ماددەی دوازدەهەم : دارایی
دارایی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بریتی لە
ٲ - ئابۆنەکانی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK.
ب - پڕۆژە بەرهەم هێنەرەکانی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK.
بەشی دووەم : بەرنامەی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK
یەکەم : ئامانجە گشتی یەکان
1- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پێشخستنی بواری پەروەردەو نەهێشتنی نەخوێندەواری تێ دەکۆشێت.
2- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پێشخستنی خوێندنی باڵا تێ دەکۆشێت.
3- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بایەخێکی زۆر بەبواری ئابووری و بەرهەمی ناوخۆ دەدات.
4- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK کشتۆکاڵ بەیەکێک لە گرنگترین کەرتی ئابووری دەزانێت، بۆیە لە پێناو پێشخستنی کەرتی کشتۆکاڵ تێدەکۆشێت.
5- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پێشخستنی کەرتی پیشەسازی تێدەکۆشێت.
6- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پێشخستنی سامانی ئاژەڵ تێدەکۆشێت.
7- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پێشخستنی کەرتی گەشت و گۆزار تێدەکۆشێت.
8- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو دابین کردنی ژیانێکی خۆش و ئاسوودە بۆ هاونیشتمانیان تێدەکۆشێت.
9- بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو نەهێشتنی چینی کۆمەڵایەتی تێدەکۆشێت.
10 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بایەخ دەدات بە کەلەپوورو ڕۆشنبیری و مێژووی کوردو جۆگرافیای کوردستان.
11 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو خەمڵاندنی زمانی ستانداری یەکگرتووی کوردی لە هەموو زاراوەکانی و کردنی بەزمانی سەرەکی خوێندن تێدەکۆشێت.
12 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بایەخ دەدات بەگەنجان و پێمان وایە لەسەر دەستی جوانان ووڵاتان و نەتەوەکان پێش دەکەون، بۆیە بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی لاوان تێ دەکۆشێت.
13 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پێشخستنی بواری وەرزش و هۆنەر تێدەکۆشێت.
14 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان تێدەکۆشێت.
15 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پێشخستنی کەرتی تەندرۆستی تێدەکۆشێت.
دووەم : ئامانجە ڕامیارییەکان (سیاسیەکان)
1 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان تێدەکۆشێت.
2 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو چەسپاندنی دەستورێکی نیشتمانی تێدەکۆشێت کە مافی هەموو تاکێک بیپاڕێزێت.
3 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو چەسپاندنی سیستەمی سەروکایەتی - پەرلەمانی تێدەۆشێت.
4 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پاراستنی مافی تەواوی نەتەوەکان و ئایینەکان و ئایین زاکان تێدەکۆشێت.
5 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو یەک پارچەیی خاکی کوردستان تێدەکۆشێت و پەیمانه شۆمەکەی لۆزان و سایکس بیکۆ ڕەت دەکاتەوە.
6 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بڕوای تەواوی بە مافی چارەی خۆنووسینی میللەتان هەیه.
7 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بڕوای بەجارنامەی مافی مرۆڤ و تێکڕای بەڵگەو پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
8 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK پابەندە بە پرەنسیپی سەروەری یاساو یەکسانی لەبەردەمیدا بەبێ جیاوازی.
9 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK بڕوای بە جیاکردنەوەی هەر سێ دەسەڵات لە یەکتری هەیە.
10 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK دژی تیرۆرو تیرۆرستان دەوەستێ.
11 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو پاراستنی مافی هاونیشتمانیانی دەرەوەی کوردستان خەبات دەکات.
12 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK ڕێز لە سەربەخۆیی دادوەری دەگرێت.
13 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK پشتگیری داواکاری گشتی دەکات وەک دەزگایەک کە سەربەخۆیی تەواوی هەیە.
14 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری و پێکهێنانی سۆپایەکی نیشتمانی تێدەکۆشێت.
15 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK باوەری بە فرە حزبی هەیەو جەخت لە تەبایی و یەکگرتوویی و یەککڕێزیی و یەکێتی گەلی کوردستان دەکاتەوە.
16 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو زیندوو هێشتنەوەی کارەساتە جەرگبڕەکان و بۆنە تایبەتییەکانی گەلی کوردستان تێدەکۆشێت.
17 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو سەقامگیریی ئاسایشی کوردستان تێدەکۆشێت.
18 - بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان BNK لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتی تێدەکۆشێت.