#شەهاب کەریم#
کاتێک لە مێژوو ورد دەبینەوە، دەبینین زۆربەی کارەسات و ڕووداوە جەرگبڕەکان؛ لە دەرئەنجامی کێشە و ململانێی بەرژەوەندیی حیزبەکاندا بووە. هێندەی قوربانیدان لە سەردەمی شەڕی کورد کوشتن و لایەنی هێزە سیاسییەکاندا بووە، نیو هێندە لە شەڕی دژ بە ڕژێمی بەعسدا نەبووە. دیل و کوشتن و زیندانیکردن و بێڕێزی و ئازار و ئەشکەنجەدان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆ، بەتایبەت شەڕەکانی بەرەی جود، کە حیزبی سۆسیالیست(#حسک#)و (#پارتی دیموکراتی کوردستان#)پارتی(و حیزبی شیوعی عێراق(ح. ش. ع)و پارتی سۆسیالیستی کورد(پاسۆک)؛ کە بەرەی (جود)یان پێک هێنابوو دژ بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. برایەکم بە چەند ساڵێک لە من منداڵتر بوو و پێشمەرگەی حیزبی شیوعی بوو، ناڕەزایی دەربڕیبوو و گوتبووی من برایەکم بە ناوی (شەهاب) پێشمەرگەی یەکێتییە، چۆن دەستم دەچێتە خوێنی براکەم. داوای کردبوو بەوەی دوور بخرێتەوە لە چالاکییەکانی ڕۆژانەی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکەی ئەنجامی دەگەیەنێت و گواسترابووەوە بۆ سورێن. هەر لە بارەی ناشرینییەکانی شەڕی براکوژییەوە، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا (مەلیحە کەریم) خوشکی مام ئاراس بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی براکەی بەدەم گریانەوە دەڵێت: تەنها ئەوانە لە ئازار و زامی شەڕی براکوژی دەگەن، کە پریشکی ئەو ئاگرە تا سەر ئێسقان جەستە و دەروونی سووتاندوون. بۆیە شەڕی ناوخۆ هێندە قێزەوەنە، هەر چی سیفەتیکی ناشرینی هەیە بیدەیتە پاڵی؛ هێشتا قابیلیەتی. لێرەدا بە پێویستی دەزانم باسی نموونەیەکی تری هەڵە و تاوانەکانی شەڕی کوردکوژەی نێوان یەکتر بکەم، ئەویش شەهیدکردنی جەزای عەلی کاتب 1، #نەوشیروان مستەفا# دەڵیت: هەر چەندە خەڵکی کوردستان بەباشی کەسایەتیی عوسمانی قالە منەوەر دەناسن و بە فەرماندەیەکی شارەزای ناو دەبەن، عوسمانی قالە منەوەر کابرایەکی وریا بووە و زۆر زوو بۆنی مەترسیی کردووە... نەوشیروان مستەفا له کتێبه کەیدا)پەنجەکان یەکتری دەشکێنن(باسی ئەوە دەکات که پێشمەرگەیەک فیشەکی له دەست دەردەچێت و چەند پێشمەرگەیەک بریندار دەکات و جەزای عەلی کاتبیش دەچێت بەهانایانەوە بۆ گوێزانەوەی بریندارەکان. عوسمانی قالە منەوەر ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەدات بە جەزای عەلی کاتب و لە کاتی گواستنەوەیاندا لە شارباژێڕ، ئاوات قارەمانی لەو سنوورەدا دەبێت و گوایە چەند ڕۆژێک لەوەوپێش چەند پێشمەرگەیەکی تیپی 37ی شارباژێڕ چەند چەکێکی کەرتەکە دەفڕێنن و لای عوسمانی قالە منەوەر دەبنە پێشمەرگە و ئاوات قارەمانیش داوای چەکەکان دەکاتەوە و عوسمانی قالە منەوەریش وەڵامی ئاوات بەناشرینی دەداتەوە، لەو کاتەشدا جەزای عەلی کاتب بە ئۆتۆمبێلەکەی عوسمان بریندارەکان ده گوێزێتەوه و پێشمەرگەکانی ئاوات قارەمانی که ئۆتۆمبێله که دەبینین بە عوسمانی قالە منەوەر، تێدەگەن و دەستڕێژییان لێ دەکەن و جەزای عەلی کاتب شەهید دەبێت و چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتییش شەهید و بریندار دەبن. یەکێک لە ناویاندا، سیروان مەولوود ناوێک دەبێت که چوار فیشەکی بەر دەکەوێت و شەهید نابێت، دواتر لە کەرتی ئێمەدا، واتە کەرتی سێی ئەزمەڕ، تیپی 47ی پیرەمەگروون درێژەی بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی دا. ئەمانە هەر هەموو کارەسات و ڕووداوی نێو شەڕی کوردکوژەن، جۆری ململانێ و گیروگرفتەکانی هێزە سیاسییەکان زیاتر ڕووبەڕووی هێزی پێشمەرگە دەبوونەوە و بەرپرسەکانیش هەر کاتێک چاویان بە یەک بکەوتایە، ڕێزیان لە یەک دەگرت و لە کاتی دوورکەوتنەوە و دوورەپەرێزدا پلانیان بۆ لەناوبردنی یەکتر دادەنا و هێزی پێشمەرگەیان تێوە دەگلاند. لە ئەنجامی شەڕی براکوژی، سنوورەکانی ئازادکراوی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە تا دەهات تەسکتر دەبوونەوە و هێزە سیاسییەکان لە بارودۆخێکی خراپدا بوون و ڕۆژانەش چەندین پێشمەرگەی کوردستان شەهید دەبوون.
دیلکردنی نەوشیروان مستەفا
کاتێک نەوشیروان مستەفا؛ سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەبێت، وەک خۆی دەڵێت بە کارێکی تایبەت بۆ دیدەنی دایک و خوشک و براکەی دەچێتە #شارەزوور# و لە گوندی قەویلە لە ماڵێک میوان دەبێت و چاوەڕوان دەبێت کارە تایبەتەکەی مەیسەر بێت. هێزی پێشمەرگەی حیزبی سۆسیالیست)حسک(لەو سنوورەدا دەبن و هەواڵیان پێ دەگات بە سەرپەرشتیی (ملازم تایەر)، بەرپرسێکی سۆسیالیست بە شێوەی میوانداری بانگی دەکەن و دوای هەندێک گفتوگۆ و دوای نانخواردن ویستم ئیزنیان لێ وەربگرم و بڕۆم، ملازم تایەر گوتی نەختێکی تر ڕاوەستە و چووە دەرەوە، خولەی حەمە تاتە هاتە ژوورەوە و تفەنگەکەی من بە دیوارەکەدا هەڵواسرابوو، دەستی دایە و بردی، ئیتر تێگەیشتم...
ملازم تایەر پیاوێکی بەئەدەب بوو، شەرمی دەکرد بڵێت ڕاست و ڕەوان تۆ گیراویت، هەندێ منجەمنجی کرد، بەگیرم هێنا، ئاخرییەکەی گوتی برادەران حەز دەکەن لەگه ڵیاندا بمێنیتەوە، من ئیتر نائومێد بووم لێیان...
بەم جۆرەی نەوشیروان مسته فا خۆی باسی دەکات، وەک دیلێک لەلای سەرکردایەتیی سۆسیالیست دەستبەسەر دەبێت و پاش ماوەیەک ئازاد دەبێت و دەگەڕێتەوە نێو سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. بەڵام وەک هەندێک لەو پێشمەرگانەی لەگەڵ مام ئاراسدا بوون لە گرتنی نەوشیروان مستەفادا؛ باسی دەکەن، لە مانگی 2ی ساڵی 1981دا دوای چەند شەڕ و پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی یەکێتی و سۆسیالیست لە بەرزنجە، نەوشیروان مستەفا بەدیلی دەکەوێتە دەست هێزەکانی سۆسیالیست کە مام ئاراس فەرماندەیان دەبێت. لەو کاتەدا هەندێک لە پێشمەرگەکانی سۆسیالیست داوا دەکەن لە مام ئاراس کە دەستبەجێ نەوشیروان مستەفا بکوژن، مام ئاراس ڕێگا نادات، دەڵێت: (ئەو دیلە، دیل کوشتن لەگەڵ ئەخلاقی بەرزی پێشمەرگەدا یەک ناگرێتەوە. لە هەمان کاتدا ئەو سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانە، ناکرێت ئێمە بۆ خەباتی نەتەوەیەک چەک بکەینە شانمان، بەڵام دەستمان بە خوێنی سەرکردەیەکی کورد سوور بکەین!) بۆیە دەیبات ڕادەستی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالیستی دەکات. لە ماوەی ئەو بیست و سێ ڕۆژەی لەلای سۆسیالیست دەبێت، بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. مام ئاراس بە سروشتی خۆی کەسێکی بەڕێز بوو، بۆیە دەڵێن چەند جارێک خواردنی بۆ هێناوە. تەنانەت ڕۆژی ئازادکردنیشی، بە دەستی خۆی چەکەکەی دەکاتەوە شانی و پارچەیەک (جگەرەی ڕۆسمەن)ی ئەو کاتەی دەداتێ، جگەرەی ڕۆسمەن و دیمۆری و جمهوری لە ساڵانی شەست و حەفتاکاندا هەبوون و نەوشیروان مستەفاش حەزی زۆری بە کێشانی جگەرەی ڕۆسمەن هەبوو، چونکە جگەرەکێشێکی سەرسەخت بوو. ئەوەشی لە بارەی سووکایەتیکردن بە نەوشیروان مستەفا لەلایەن مام ئاراسەوە دەگوترێت، هیچ بنەمایەکی نییە. ڕاستیی ئەوەی گوایه مام ئاراس بەزۆر سەمای به نەوشیروان مستەفا کردوو ه، ناڕاستگۆیی و بوختان ه و مام ئاراس ک هسێکی ب هرێز و شۆڕشگێڕێکی دڵسۆز و پابەند بووە بە ڕەوشتی سیاسی و پێشمەرگایەتی و دابونەرێتی کوردەواری. ئه وه ی هه یه، ڕووداوێک ه ل هو کاته دا ڕوو د هدات ک ه نەوشیروان مستەفا لای سۆسیالیست دەبێت، پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لەگەڵ خۆیان دایدەنێن و پێکەوە دەبن لە یەک ماڵدا. شەوێک هەمووان دەکەونە قسەی خۆش و گێڕانەوەی یادەوەری، یەکێک لەو پێشمەرگانەش بە ناوی شەهید مەلا نووری دەڵێت: کاک نەوشیروان، تۆ بۆ قسەیەکمان بۆ ناکەیت؟ ئەویش بەبێزارییەکەوە دەڵێت: خۆ سەماتان بۆ ناکەم! لەو کاتەشدا پێشمەرگەیەک لەبەر خۆیەوە دەڵێت: خۆ خراپ نییە! ئه مه هەموو ڕووداوه که یه، تەنها قسەی نەوشیروان خۆی بوو ه و کاردانه وه یەک بوو ه و دەنا هیچ ڕووی نەداو ه. دوابەدوای ئازادبوونی نەوشیروان مستەفا و گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی و شەڕی بەرەی جود، شەڕی کوردکوشتن هەر لەئارادا بوو. یەکێتی لە سنوورەکانی خۆیدا ڕێی بە هێزی پێشمەرگەی سۆسیالیست نەدەدا و بە هەمان شێوە سۆسیالیست ڕێی بە هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە سنوورەکانی خۆی نەدەدا کار و چالاکییەکانیان بکەن و بۆ لەناوبردنی یەکتر؛ بۆسەیان بۆ یەکتر دادەنا، لە زاری یەکێک لە ڕزگاربووی نێو کارەساتێکی جەرگبڕی نێو گوندی سۆیلەمیش، ئەو کارەساتە بووە هۆکاری شەهیدبوونی مام ئاراس و هاوەڵەکانی. [1]