عەبدوڵڵا زێڕین-گۆرانیبێژ
ناوی تەواوی (عەبدوڵڵا ئیبراهیم ئەحمەد)، ساڵی 1956ز. لە شاری #ئامێدی# لەدایک بووە، ساڵی 1969ز. تیپێک دامەزرا بە ناوی (ئێکەتیا پاڵا) لەگەڵ ئەم تیپە بەردەوام بوو تا ساڵی 1970ز.، پاشان دێتە شاری #دهۆک# و لەگەڵ تیپی 11ی ئازاری مۆسیقا و شانۆ بوو بە ئەندام لەم تیپە، چەند شانۆگەرییەکیان پێشکەش کرد لەوانە شانۆگەری (بزاڤیا قوتابیا-ئوتێلا سحەر کەر-دوو شاهی)، ساڵی 1973ز. گۆرانی (شیرین دەلال)ی بۆ تەلەفزیۆنی موسڵ تۆمار کردووە، هەروەها زیاتر لە (40) گۆرانی بۆ ئێسگەی کوردی بەغدا و (15) گۆرانیشی بۆ تەلەفزیۆنی #کەرکووک# تۆمار کردووە، لە #29-05-2011#ز. لە شاری دهۆک کۆچی دوایی کردووە.[1]