زنجیرە پەڕتووکی 44
پێک هاتوە لە چوار پەڕتووک کەهەریەکیان لە زاری 44 کەسەوە نووسراونەتەوەو کۆکراونەتەوە..
پەڕتووکی یەکەم
(ژیانت خۆش بوێت 44)
بە زمانی ئینگلیزی -عەرەبی-کوردی
خۆشویستنی ژیان پەڕتووکێکە لەبارەی ژیانەوە دەدوێت دیدگای 44 کەسی جودا دەخاتە ڕوو..کەهەریەک لەو کەسایەتیانەی لەم پەڕتووکەدا ناویان هاتوە لایەنێک لە لایەنەکانی ژیانیان دەگێڕنەوە، جا ئەو لایەنە خۆش و شیرین بێت یانیش تاڵ و ناخۆش دەیگێڕنەوە..
هەندێکیان کۆمەڵێ بابەتی گرنگیان هێناوەتە بەر باس و شرۆڤەیان کردووە..هەیشیانە چیرۆکی دور و درێژی خۆیان باسکردووە...
هەیانە گەورەن یانیش مناڵ...و ئافرەت و پیاو
بەگشتی چیرۆکەکان وات لێدەکەن چۆن ژیانت خۆش بووێ و تێ بگەی لە ژیانی هەر مرۆڤێک هەم سەختی هەیە هەم خەندە....