ناو: عزەت[1]
نازناو: دەرگەڵەیی
ناوی باوک: سلێمان بەگ
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1932#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #30-01-2021#
شوێنی لەدایکبوون: هەوارەکۆن
شوێنی کۆچی دوایی: #دەرگەڵە#
$ژیاننامە$
عزەت کوڕی سڵێمان بەگی سڵێمان بەگی بەکرخانی دەرگەڵەیییە، لە ساڵی 1932 لە گوندی هەوارەکۆن لە دایکبووە، کەسایەتییەکی دیاری دەڤەرەکەی خۆیی و باشووری کوردستان بووە، دۆستی #مەلا مستەفای بارزان# (#مستەفا بارزانی#) و پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# بووە، یەکێک بووە لە فەرماندە مەیدانییەکانی داستانی #هندرێن# لە مایسی 1966 و وەکوو کەسایەتییەکی دیار و کاریگەر ڕۆڵی باشی هەبووە لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، لە تەمەنی (89) هەشتاونۆ ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە 30-01-2021 لە لێدان کەوت و ماڵاوایی یەکجاری کرد.[2]