- وەلید محەمەد سلێمان یوسف لە ڕێکەوتی#02-03-1985# لە گوندی #سەرکەندال# لە دەڤەری #دینارتە# لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕو جوتیار لەدایک بووە.
- باوکی محەمەد سلێمان دلسۆزو پێشمەرگەو دەروێشی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و شارەزای مێژووی کورد بووە.
- لە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسی دڕندەوە گوێزرانەوە بۆ شارۆچکەی ئاکرێ.
- خێزاندارەو خاوەنی سێ کچ و کوڕێکە بەناوەکانی (فیردەوس، کوردستان، سیپان، سازان)
- خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی دینارتەی کوڕان و ئامادەیی لە دواناوەندی نەهلەی تێکەڵاو تەواوکردووە.
- لە ساڵی 2007 بەکارگێڕی لقی بادینانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەڵبژێردرا.
- لە ساڵی 2008 بەکالوریوسی لە زمانی ئینگلیزی لە زانکوی دهوک بەدەستهێنا.
- لە 02-12-2008 وەک مامۆستا دەمەزراو لەبەرنەبوونی مامۆستای پسپۆڕ لەچەندین قوتابخانە وانەی وتووتەوە لەوانە (سەرگەلی بنەڕەت، دینارتەی کوڕان، ئامادەیی نەهلەی تێکەڵاو، زێبار بنەرەت کچان، دینارتەی بنەرەت ئێواران، دواناوەندی ئەوقافی ئیسلامی لە نەهله.
- ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووەو دوا پۆستی بەرپرسی کەرتی مامۆستایان بووە لە دینارتە.
- لە ساڵی 2011 بڕوانامە ماستەری لەزانکوی حۆڕەی هوڵەندی لە شاری موسڵ بەدەستی هێنا.
- لە ڕێکەوتی 5 ی ئاداری 2012 لەگەڵ کومەڵێک گەنجی تێکۆشەر (بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان) یان دامەزراند.
- لە ساڵی 2013 بەشداری لە کونفڕانسی سێیەمی گەنجانی نەتەوەیی کوردستانی کرد، کە لە شارۆچکەی ڕومێلانی ڕۆژاوای کوردستان سازکرابوو.
- کاندیدی خولی چوارەمی پەڕڵەمانی کوردستان بووە لەسەر لیستی ئاییندە (108) ژمارەکەی (14) بووە.
- وەک چالاکوانی مەدەنی لەبوارەکانی (مافی مرۆڤ، ژینگە، نەهێشتنی نەخوێندواری. . . ) کار دەکات.