ئەسپێ لەدەست کۆری نایەتە دەرێ
ئەسپێ مێرووی ورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لەنێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی (کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێر و نابینایه، ئەسپێ لە کاتی سەرڕۆنین بە هەردوو پەنجەی ئەسپێ کوژە پان وپلیق دەکرێتەوە قرچەیەکی لێوە دێت و بکوژەکەش دەمی ئاوێ دەکات هاوشێوەی تەقاندنی زیپکە، ئینجا کوێر خاسییەتی وایە ئەگەر شتێک بگرێت توند دەیگرێت تا لەناو دەستی مردار نەبێتەوە بەری نادات بۆ ئەوەی لە دەستی دەرنەچێت، ئەو حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بە خەڵکی قرچۆک و ڕژد و ڕەزیل کە وەکوو کوێری دەست بەماڵێوە بگرێت دەوترێت (ئەسپێ لەدەست کۆری نایەتە دەرێ)[1]