ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسەلەسەر مەسەلەی دانيشتنی جەنابی هاو سەرۆک لاهور وکەسێک لەحزبێکی ديکە دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو کەسە خۆی داوای کۆبونەوەی لەهاو سەرۆک لاهور کردووە.
سەرەتا دەبێت بڵێین جةنابی هاوسەرۆک لاهور هەموو سەردەمێک ئەگەر زانيبێتی بابەتێک ئاشتی کۆمەڵایەتی ليێدەکەوێتەوەوسەقامگيری سياسیی دروست دەکات، هيچ کات دوو دڵ نەبووە تەنانەت ئەگەر لەسەرحسابی قوربانيدانی خۆی وحيزبەکەی بووبێت، مێژووش لەسەر ئەم قسەیە شاهيدە. پێویست ناکات ناکۆکی خێزانی تێکەڵ بەبەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان بکرێت یان بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بکرێتە قوربانی ناکۆکی ناوخۆیی ئەو حیزبە.
لەبارەی بابەتی ئەم دانيشتنەش کە ئێستا باسێکی گەرمە، دەبێت بپرسين ئايا هەڤاڵ هاوسەرۆک لاهور کێشەی شەخسی لەگەڵ کەسێک هەیە؟ ئايا ئەوەی لەئەنجامی ڕيفراندۆم بەسەر #کەرکووک# وشەنگال وخانەقين و دووزخورماتودا هات بەرانبەر بە هەڤاڵی هاوسەرۆک لاهور بوو يان بەرانبەر هەموو گەلی کوردستان؟ کێ هەبوو لەم وڵاتەدا دڵی نەشکێت، چی کوردێک ئازاری نەبينی بەهۆی خيانەتی شەنگال و ڕيفراندۆمە شومەکە. کەواتەکەسێک ئەم کارەی کردبێت، داوای لێبوردنێک لە ئیزیدییەکان وهەموو ميللەتی کورد قەرزارە، ئەگەر ئەمە ڕوويدا ئەوکات لای هەڤال هاوسەرۆک لاهور دانيشتن وکۆبونەوەش ئاساییە.
سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#13-03-2021#