ژمارە (سفر)ی گۆڤاری ژنەفتن چاپ و بڵاوکرایەوە. 13-03-2021
ژمارە (سفر)ی گۆڤاری ژنەفتن؛ کە گۆڤارێکی هزری و کولتووریی وەرزییە، تایبەتە بە وەرگێڕانی بابەتی تیۆریی و هزریی و ڕەخنەیی لە زمانی یەکەمەوە، بە سپۆنسەری و پاڵپشتی کۆمپانیای ئارتۆ بۆ چاپ و ڕیکلام، چاپ و بڵاوکراویەوە.
ستافی ئەم ژمارەیە:
سەرنووسەر: #دلاوەر ڕەحیمی#
بەرێوەبەری هونەری: گەیلان عەبدوڵا
دەستەی نووسەران: (ئاکۆ قادر، سۆران عومەر، شێروان ئیبراهیم، فازڵ مەحموود، مسلم ئەحمەدی، وەلید عومەر، هیوا قۆچاڵی)
ژمارە (سفر) تایبەت نەکراوە بە بابەت و تەوەرێکی دیاریکراو، بەڵام لە ژمارەکانی داهاتوو هەر ژمارەیەک تایبەتە بە تەوەرێکی دیاریکراو، بۆیە لێرە تەوەری ژمارەی یەک ڕادەگەیەنین. تایبەتە بە (لەبارەی ئەدەبەوە)، بابەتەکان هزری و تیۆری و ڕەخنەیی دەبن. بۆیە داوا لە وەرگێڕەکان دەکەین کە بە وەرگێڕانەکانیان لەو ژمارەیەدا بەشداری بکەن. لەگەڵ ئەوەی کە دەبێ وەرگێڕانەکان لە زمانی یەکەمەوە بێت، ئەم خاڵەش ڕەچاوە بکەن، بابەتەکان لە دوو هەزار وشە کەمتر و لە دە هەزار وشەش زیاتر نەبن (ئەمە ڕوونکردنەوە و پەراوێزەکان ناگریتەوە).
لەم هەفتەیەدا دەگاتە کتێبفرۆشییەکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا دەگاتە خوێنەران ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوەی وەڵات. لە ڕێگەی ماڵپەڕی ژنەفتن و پەیج و کەناڵەکانی ژنەفتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، زانیاری لەبارەی دابەش کردن و ناوی کتێبفرۆشییەکان بڵاو دەکەینەوە..
بابەتەکانی ئەم ژمارەیە:
1ْ. ئەدەب و زمان؛ ن: میشێل فوکۆ
2. کۆتایی هونەر: بەرگریینامەیەکی فەلسەفی
ئارتە دانتۆ
3. ئەخلاق لەنێوان کۆمەڵناسی و فەلسەفەدا؛ ن: د. قەباری محەمەد ئیسماعیل
4. گرتنەبەری ڕچەیەکی تیۆری لە پێناو نزیکایەتیی هزریی من و دێرێدادا، ن: سلاڤۆی ژیژەک
5. ئەدەبیاتی جیهانیی؛ ن: میلان کوندێرا
6. سپینۆزا و مەرگی ئارەزوو؛ ن: تێری ئیگڵتۆن
7. چەمکە بنەڕەتییەکانی مێتافیزیک؛ ن: مارتن هایدێگەر
8. زمانی ساد و مازۆخ؛ ن: شەهریار وەقفی پوور [1]