بەداخەوە ئەمڕۆ جوانەمەرگەی کوڕمان لەتەمەنی37 ساڵیدا بەجێیهێشتین و بۆئەبەد #کەلار# و #گەرمیان#ی چۆڵکرد،
ئەم کۆچەی هێرش بۆ ئێمەی کەسوکار کەمەرشکێن و بەئازارە
بۆ وەسەطی اعلامی ئەم ناوچەیەش کەلێن وبۆشایی پڕنەکراوەیە،
بەپێویستی دەزانین بەڕوون و ڕەوانی قسەی خۆمان لەسەر کەمتەرخەمییەکانی سێکتەری تەندروستی بنووسین و مەرجی خۆشمان بخەینەڕوو
خۆئەگەر مەرجەکانمان قەبوڵ نەکرێت ئەوا
ڕێگا نادەین ئەو کابرایە لە#سلێمانی#یەوە بێتە گەرمیانی لانکەی ئەنفال و شەهیدان و قوربانیدان و باکی بە لەناوبردنی ژیانی خەڵکەکەی نەبێت و خەڵکی بەشمەینەتی ئەم ناوچەیە بەبەرچاویانەوە ڕۆڵەکانیان ببنە قوربانی بەڕێوەبردن و بڕیاری سەقەتی بەرپرسانی ئەو سێکتەرە.
لەبەرواری 10ی 6ی 2020 باوکمان کۆچی دوایی کرد
ئەوپیاوەی کە تا ژیانئاواییکرد
ئامادە نەبوو وەک خەڵکی دیکە ملی ڕێگای هەندەران بگرێتەبەر بۆ چارەسەر ئامادەنەبوو ماندوێتییەکانی ماڵەوە بگۆڕێتەوە بە منەت و شاباشی ئەم و ئەو
باوکم تا ژیا لەسەردەمی پێشمەرگایەتی و شاخەوە تەنگە نەفەس بوو هەر بەو شێوەیەش مایەو تا مرد بەئاوازی دەنگی هەناسە تەنگیەکەیەوە ڕۆژمان ئەکردەوە
ئەفسووس لەکۆتا ساتەکانی ژیانیدا هانامان بردە بەر نەخۆشخانەی کەلار کە مەنضومەیەکی مونتەسیبی تەندروستی گەرمیانە
کەچی لەو کاتەدا ئامادەیی ئەوەمان نەبینی بوتڵێکی ئوکسجین بنێرنە ماڵەوەبۆی
ئاخری تا بوتڵەکەمان بە هەزار تەکلیف گەیاند باوکم وەفاتیکرد
بەداخەوە
ئەمڕۆ 6ی10 کاکە هێرشی کوڕمان بەهەمان تراژیدیا دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت
جێی باسە
ڕۆژی 2ی ئەم مانگە دوای ئەوەی 2 جار پەیوەندیمان پێوەکرد جەنابی
د سیروانی مدیری صحەی گەرمیان تەلەفۆنەکەی هەڵنەگرتین
پاشان 5ی ئەم مانگە واتە 3ڕۆژدوای ئەو بەروارە جارێکیتر پەیوەندیمان پێوەکرد و تەلەفۆنەکەی هەڵگرت
و پێمان ڕاگەیاند کە ئیمە کوڕی لالەحەمە سەنگەرین
هێرشی برامان تەنگە نەفەسە
پێویستمان بە ئۆکسجین و ئەمبوڵانسە
کەچی جەنابیان بە 2دێڕ وەڵامیان داینەوە بەم جۆرە
من نە ئۆکسجین ئەدەم وە نەکەس ئەنێرم بۆ ماڵەوە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشەکەتان
وە نە اسعافیشتان پێئەدەم بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکەتان بۆ سلێمانی
لەوێدا ڕەنجبێوەری نیشتیمانپەروەران و تێکۆشەرانمان کەوتەوە بیر
ئەم دەنگەی سیروانی تەندروستی هەتا ئیستاش لە گوێماندا ئەزرینگێتەوەو گیان لەدەستدانی هێرش سەنگەری ئەهێنێتەوە پێش چاومان.
لەکۆتاییدا داوادەکەین ئەو بێحورمەتییەی بەرامبەر هاووڵاتیانی گەرمیان وکەسوکاری قوربانیان و پێشمەرگە دێرینەکان ڕابگیرێت
گەرنا بەهیچ شێوەیەک قەبوڵی ناکەین خەڵکانێک ماڵی حکومەت بە میزاج بەکاربێنن بۆ نیاز و مەرامی شەخسی
تکایە لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا
با سیروان دەست لەکاربکێشێتەوەو بڕواتەوە بۆ شارەکەی خۆی
یان وەکو ووتمان ڕێگانادەین بچێتە سەرکارەکەی و دەرگای ژوورەکەی لێدادەخەین
خانەوادەی لالەحەمە سەنگەری