- (محەمەد ئەحمەد عەزیم) کە بە (لالە حەمە سە نگەری) ناسراوە لە ساڵی
1930 لە گوندی سەنگەری خواروی سەربە شارەدێی قورەتوی شاری
خانەقینخانەقین لە دایک بووه.
- لە ساڵی
1959 پەیوەندی بە ڕیزە کانی لاوانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە لە شاری خانە قین.
- لە ساڵی
1962 بووە تە پیشمەرگە ی شورشی ئەیلول لە بناری شاخی بەمۆ.
ساڵی
1964 لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەلایەن بەڕێزان (مامۆستا
ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەد و
مام جەلالمام جەلالەوە سەرپەرشتی دەکرا پەیوەندی دەبەستێت.
-لە ساڵی
1975 پەیوەندیکردووە بە ڕیکخستنە کانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
- لالە حەمە سەنگەری یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی
1976 لە شاری
کەلارکەلار بڵاو دەکاتەوە.
ئەم جوامێرە دەیان جار ڕۆحی خۆی دەخاتە مەترسیەوە چالاکیی نهێنی لەنێو شاری کەلار و دەوروبەریدا دژ بەڕژێمی بەعسی لەناو چوو ئەنجام دەدات.
ئەمە سەرباری ئەوەی لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا خاوەنی دونیایەک نەبەردی و سەروەرییە.
- ساڵی
1979 پیوندی دەکات بە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر زوو دەبێتە جێگای متمانەی شۆڕش هەڤاڵ مام جەلال بەهۆی دڵسۆزی و خۆنەویستی قوربانیدانی چەندین بۆنە هەڤاڵ مام جەلال خۆی و یەکێتی بە قەرزاری زانیوە.
- لە ساڵی
1980 بو ساڵی
1982 بو ماوەی دوسال خانەوادە و مندالەکانی لە شاری کەلار لە لایە ن ڕژیمی بە عسەوە دەستگیر دەکرێن و ڕەوانەی سجنی
سلێمانیسلێمانی و فەزلی دەکرێن لە شاری بەغدا.
- لالە حەمە سەنگەری پێشمەرگە و تێکۆشەرێکی ئازا و قارەمان بوو پلەکانی پێشمەرگایەتی بەسەرکەوتووی بڕیوە و تا توانیویەتی خزمەتی کوردستانی کردووە.
ساڵی
1980 بو ساڵی
1988 لە سنووری
گەرمیانگەرمیان فەرماندەی مەفرەزە و لیپرسراوی ناوچەی یەکیتی شۆڕشگێڕان و کادیری کومەلایەتی بووە بەشداری زوربە ی شەرەکانی ناوچە ی گەرمیان قەرەداغ و سەرکردایەتی کردووە
و لەژیانی پێشمەرگایەتیشدا دووجار بەسەختی برینداربووە.
لە ساڵی
2009 پشتگیری خویی بۆ لیستی بزوتنە وەی گوران بە سە ڕکردایەتی نە و شیروان مستە فا دەربڕیوە بە ئامانجی گۆڕانکاری و چاکسازی لە سیستەمی حکومڕانی دا، هەمیشە داکۆکی کاری سەرسەختی چینی شۆڕشگێر و چەوساو هەژارن بوە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 10-06-2020 پاش ساڵانێکی زۆر ماندوێتی و نەخۆشی دڵەگەورەکەی لەلێدان دەکەوێت و دەچیّتە کاروانی سەروەران.
[1]