ناو: خەلیل
ناوی باوک: ڕەسول
نازناو: موخلیس لە کۆمەلایەتی بە مەلا خەلیلی دووسەرە بەناوبانگە
ناوی تەواوی (خەلیل ڕەسول مستەفا) یە، له عەشرەتی (سنجاوی) یه، لەساڵی (1910) له گوندی (شۆڕەزەردتکە) ی سەر بەشارەدێی (#دیبەگە#) لەدایکبووه، لەتەمەنی پێنج ساڵی باوکی مردووە مامی بردوویەتی لای خۆیان لەگوندی دووسەرە و بەخێوی کردوون، لەمنداڵیيەوە چۆته بەرخوێندنی ئاينی لە زۆر گوندان خوێندوویەتی، لەساڵی (1943-1944) لە سەردەستی
(مەلاساڵحی کۆزەپانکه) مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، دوایی گەراوەتەوە گوندی (دووسەرە) لەجێی مامی بۆته مەلای گوندی دووسەرە لەساڵی (1985) کۆچی دوایی دە کات و لەگردی پیرداود دەنێژرێ.
لەدوای خۆی دیوانێکی چاپی هە یە بەناوی دیوانی باخی لاوان
شاعیر دەڵێ :
کوردم و سنجاویيه تيرەم لەسەنعەتدا مەلام
نیشتمانمانە عێراق و شاری هەولێره ليوام
يان گوتوویەتی :
خانووەکانی دووسەرە نادەم بەقەسری شارەکان
ڕووت و قووتی وێندەرێ نادەم به بازرگانەکان
يان بۆ خۆشەويستی ميللەت گوتوویەتی :
چم لە قەومێکە نە زانی تاج بنێته سەری خۆی
بەسیەتی هەستی بنۆرتە قامەتوو سێنەری خۆی
بالەتۆقی سەری جەوهەر بچکێ تابنی پێی
سوودی کانی که نەزانی قيمەتی جە وهەری خۆی.
بۆ ناعەدالەتیش گوتوویهتی :
تا لە مەيدانی عەدالەت سەربە شیری نەپەڕی
سەربەخۆ داناکەوی کەس ڕۆژوو شه و هەردەپەڕی
چەندی دەنگ هەردەینی ئه و ئیشانە سووکینە مەکەن
کەس دەڵێ گێی لێ نیە یا لەکەری یا لە کەڕی[1]