سەرەتا لە بازنەی مۆرفۆلۆجی، وەکو وشەیەکی لێکدراو دەرەکەوێت، بۆ ئەم مەبەستە پەیویستە کە بزانین، دو بنج کە ئەم وشەلێکدراوەیان داڕشتوە، لە چ بنجینەیەکەوە سازبونە؟
وشەی (نەو) و (ڕۆژ)، چون لە هاست بازنەی لێکسیکۆلۆجیەوە، ئاگاداری و هەواڵدێری (ڕۆژێکی نوێ، تازەبونەوەی ڕۆژ) بەپێی ڕیتواڵەکۆنەکانی مرۆڤ لە چاخەکان دەکات و دەگەیەنێت.
چەمکی (نەو) لە زوانەPIIیەکان و بنجی ئەم زوانانە، بەفۆرمی (navaka)، هاتوە، کە لە ئەوێستا (nava)، بەهەمان هێز و چالاکی چەمکی (تازە، نوێ) دەرکەوتوە:
لە پارت بەفۆرمی (nw,g, nawāg) لێکچوونی باوی کۆنسۆنانتی (k) بۆ (g)، لێکچوونی کۆنسۆنانتی لیچولێوی (w) بۆ (v).
لە مانەوی (nwg, nōg)، لێکچوونی کۆنسۆنانتی (w) بۆ ڤاوڵی (ō).
پەهلەویک (nōg)، سۆغد (nwc, nw´y)، ئاسیک (næw).
کوردیک (nawa, nava, nav, ,naw, nwē, nu)، لێکچوونی ڤاوڵی (a) بۆ ڤاوڵی تێکەڵی (wē)، لێکچوونی کۆنسۆنانتی لیچولێوی (w) بۆ (v).
بەلوچ (nok, nawāši)، پەشتو (neway)، فارس (no).
وشەکە لە زوانەPIE و PHI هەر بەپێی لێکچوون ماوەتەوە: لە زوانەPIE (néųo)، هەر بەهەمان واتەی (تازە، نوێ) بەکار هاتوە و لە زوانەPHIیەکانش بەفۆرمی (náva)، بەهەمان واتەی سەردەمیانەی (نوێ، تازە، جەوان، تەندروست، بەهێز) دەرکەوتوە:
لە سەکا (nūvara)، سەنسکریت (náva, navyá)، هیندیک (nayā)، ئۆردۆ (nayā)، نەپاڵ (nayã)، پەنجاب (navā)، سەلتیک (nouyos)، گرێک (néos)، ساکسۆنیک (niuwe, ,niuwi)، نەردەلەند (niuwi, niewe)، جەرمەنیک (ne, nu, ni, nie, nie niwe, ,niuwiniwi,)، گوتیک (niujis)، ئایسلاندیک (new, nyr)، سوید (ny)، فریزیک (nij)، ئینگلیک (new, nīwe, nīwew)، سڵاڤیک (náujas)، لیتوانیک (naujas).
وشەکە بەهەمان هێز و واتای سەردەمیانەی خۆی، بەهەمان واتە و مەبەستی (تازە، نوێ، جەوان، گەش، بەهێز، تەندروست) وەکو بارێکی فیۆلۆجی، مێتۆلۆجی، ڕیتواڵ و بازنەیکی ئاینی و سروشتی و دیاردەیەکی بەهێزی ژینگەیی ماوەتەوە و هەرمان بوە و تاکو ئەمڕۆش مرۆڤ ئەم بازنەی بەهێز و بەواتای تایبەت بەجێهێناوە و پاراستویەتی.
وشەی دیکە، وشەی (ڕۆژ)ە، کە بازنە و بارێکی سروشتی و دیاردەیەکی ژینگەیی لە هاستی کەشکەڵان و زەوی، باری سیمەنتیکی ڕوناکایی خۆر و هەتاو دیاری دەکات و نیشانی دەدات:
وشەکە لە زوانەPIIیەکان بەفۆرمی (ráwčah)، دەردەکەوێت، کە لە ئەوێستا (raoča).
پارت (rwc, rōc, rōž)، لێکچوونی ڤاوڵی (o) بۆ کۆنسۆنانتی (w).
پەهلەویک (roc, rōz)، لێکچوونی کۆنسۆنانتی (ž) کۆتایی بڕگە بۆ (z)، مانەوی (rwc).
سۆغد (rwc)، کوردیک (řōž, řōč, řōj, ruj, rōja, rōĵa, řō)، لێکچوونی کۆنسۆنانتی (r) سەرەتای بڕگە بۆ (ř)، لێکچوونی کۆنسۆنانتی (č) بۆ (ž) و (j) و (ĵ).
مازەن (roj, rōĵ, ruz)، گیلەک (ruj, ruz)، تالش (rož)، تات (ru, rōž)، بەختیار (rēs, ruz)، لارستان (ruz)، بێهبەهان (ru, ruz)، بەلوچ (rōč)، پەشتو (rōj, rwaź, vraj)، دەری (rōz)، فارس (ruz)، تاجیک (ruz)، وەخ (ráuj)، یەغناب (ruz)، ئورمور (ryuz, rōž)، شۆغن (ruz)، سەنگلاخ (rož)، ئەنارەک (rua)، خانسار (ru)، سورخە (ruj)، بەهدین (ruĵ).
PIE leuk و PHI rōčíš (ڕۆشەنی، ڕوناکای)
سەنسکریت (ruc, rōciš)، هیندیک (roz)، ئۆردۆ (roz)، ئەرمەن (lois)، گرێک (leukós)، لاتین (lux, lucis)، سڵاڤیک (lučíti)، تورکیک (uruz).
سابیر ژاکاو ئارگەش[1]