سڵاو ڕێز :
بەڕێزان، هەڵسوڕاوان، ئەندازیارانی بزوتنەوەی گۆڕان، ماندونەناسەکان، ئەی ئەوانەی لەپێناو سەرخستنی هزری گۆڕانکاری و بزوتنەوەی گۆڕان شەو ڕۆژتان خستە سەریەک بێماندوو بوون هەر لە سەرەتاوە لەخۆشی وناخۆشێکان بەژدار و بکەری سەرەکی بوون، ئێوە پشگی گەورەتان بەرکەوت لە قوربانیدان، من دەستی ماندووتان دەگوشم ڕێزتان لێدەنێم هەمووکات وەک کەس وهاوڕێ و برا تەماشام کردوون، هەر بۆیە ئەو هەقە بەخۆم دەدەم و داواتان لێدەکەم هەروەک چۆن لەڕابردوو خزمەتان کردووە بێگوێدانە بەرژەوەندییە تایبەتێکانی خۆتان، تکایە ناکۆکێکان وەلا بنێن و گشت سرنج و تێبینێکانتان بخەنە سەر مێزی گفتوگۆ دواجار دەتوانین پێکەوە هەنگاوی زۆر باش بنێین هاوکار و هاوڕێمانبن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە، تکام وایە بە هەمان نفەسی جارانەوە بفەرموون لەگەڵمانبن هاوڕێمانبن بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێگایایە گرتمانەبەر لە پێناو ژیانێکی باشتر و فەراهەم کردنی خۆشگوزەرانی و تێرکردنی پێداویستێکانی کۆمەڵگە لە نان و ئازادی و ئەمنیەت و دادپەروەری و خۆشگوزەرانی و یەکسانی بۆ گشت هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی، بەڕێزان دڵسۆزان ئێوە گەر پێتان وایە ئیمە لە ئاست پێویستدا نەبوین یاخود نەمانزانی و نەمانتوانی دوای کۆچی دوای کاک نەوشیروان ئیدارەی بزوتنەوەکە بدەین فەرموون ئێوە گەورەی بنوێنن و بگەڕێنەوە لە چەند مانگی داهاتوودا ئیمە ماوەی یاسایمان تەواو دەبێ ئیوە دەتوانن لەڕێگای هەڵبژاردنەوە دەسەڵات و سەرکردایەتی بزوتنەوەکە وەربگرن، بەڵکو ئێوە لە ئێمە و هاوڕێیانمان باشتر بتوانن خزمەت بکەن، ئێمەش وەک سەربازێکی ئاسای لەگەڵتان دەبین هاوکارو پشتیوانتان دەبین بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاکان، هیوادارم ئەم پەیامە وەک خۆی بگات دواجار هەریەک لەئێمە بەرپرسیارێتی مێژووی و ئەخلاقی لەسەر شانە.
لەکۆتایدا بزوتنەوەی گۆڕان ماڵی خۆتان و میمبەرێکە بۆ گشت دەنگە ئازا و دڵسۆزەکانی ئەم نیشتیمانە
لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ ئێوە
براتان (عومەر سەید عەلی)
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
18/3/2021