دەزگای پەخش: فام
- مام شێخ چۆن لەو جموجۆڵەی چەکدارانی چەواشە شۆڕشی ئەمڕۆ دەگەیت؟
بە غەزەب و چاوی لێڵ و وێڵەوە گوتی:
- شەکرت خوارد.
بە هەڵچوون و دەنگی قاییمترەوە گوتی:
- بڵێ شۆڕشی ڕاستەقینە.
دانیشتبوو، قیت بووەوە و جا گوتی:
- جارێکی تر هەرگیز لێت قەبووڵ ناکەم ئەو تەرحە پەتکانە لە ئاست شۆڕشە مەزنەکەمانەوە بەردەیتەوە.
لەم ڕووەوە باشی دەناسی چەند مووی بە لەشییەوەیە و کەڵکی دار تێوەردانی بە هیچ شێوەیەک نییە و بۆنی زیاتر دێت.