تولەی دوو سوارانه
تولە تۆرەمەیەکە لە ڕەچەڵەکی سەگ و گورگ و تاژی، هەندێجار تولەی دووڕەگ لە ئەنجامی نوسان وپیتاندن لەنێوان سەگێک و دەڵە تولەیەکی بەبادا دێتە کایەوە، خاسیەتی تولە و سەگ ئەوەیە ئەگەر نانێکی پێ بدەیت ئەوا هەر کە دەتبینێت دەکەوێتە دوات و دەبێتە دواکەتەت، ئینجا مرۆڤیش ئه و حاڵەتەی بەسەر دێت و زۆرکەس دەبنە تولەی دوای دەسەڵات وڕانەوایان ئەوە بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت:تولەی دوای سوارانە واتە هەر پاشکۆ و دواکەوتەی خەڵکە خۆی هیچ نییە.[1]