کتێبی پەروەردەی دینی
نوسینی کاک ئەحمەدی موفتیزادە
وەرگێڕانی بەڵێن ئەنوەر
مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی لە خراپە بێزارە و بەتەواوی ناتوانێت بە زانیارییەکانی، باشی و خراپی بەگشتی دیاریبکات. هەروەک گوتمان: دەشێت کەسانێک دزی بەکارێکی خراپ بزانن، بەڵام تووشی دزیکردن دەبن. ئەوەی کە لەگەڵ زانینی خراپی کارێکدا ئەنجامیش بدرێت، بەهۆی نەبوونی پەروەردەوەیە. پەروەردە دەتوانێت ئەو دژیەکییانەی لە دیاریکردنی باشی و خراپیدا پەیدا دەبن، چارەسەر بکات.