دڵشاد ڕەزاق ڕەسوڵ ناسراو بە (دڵشاد کاوانی).
نووسەر و وەرگێڕ و چیرۆکنووس ڕۆماننووس و ڕۆژنامەنووس.
چالاکوان لە بواری ڕێکخراوەیی و مافەکانی مرۆڤ.
لەدایکبووی #01-07-1978# شاری قەزوینی ئێرانە.
لە ساڵی 1984 لە گوندی کاوانیانی شەقڵاوە چووەتە بەر خوێندن.
یەکەم وێستگەی نووسینی لە ساڵی 1996 بە شیعر دەستی پێ کردووە.
پاشان یەکەم چیرۆک بە ناوی (هەرگیز پاشگەزنابمەوە) لە ساڵی 1997 نووسی، زیاتر لە 24 چیرۆک و (100) کوورتیلە چیرۆکی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوکردووەتەوە، خەڵاتی یەکەم و دووم و باشترین چیرۆکی لە فیستڤاڵەکانی کوردستان وەرگرتووە.
لە ساڵی 1998 وەک یەکەم کاری ڕۆژنامەنووسی لە ڕۆژنامەی یەکگرتوو لە گۆشەی لەگەڵ پیشەوەرێکدا زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی تێدا بڵاوکردووەتەوە.
پاشان لە ساڵی 1999 بووەتە پەیامنێری ڕۆژنامەی جەماوەر و پەیامنێری گۆڤاری گۆنا.
لە ساڵی 2000 وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کاری کردووە، لە هەمان ساڵ دەبێتە بەرپرسی نووسینی سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە.
لە ساڵی 2001 دەبێتە پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی کوردسات و هاوکاری کەناڵی ناوخۆیی گەلی کوردستان و ڕادیۆیی مەڵبەندی #هەولێر#، وەک ئەکتەرێکی شانۆیی لە چەندین کاری شانۆیی بەشداری کردووە، کاری دەرهێنان و سیناریۆی شانۆیی نووسیوە.
لە ساڵی 2002 دەبێتە بەرپرسی تیپی شانۆی سەفین و بەرپرسی لێژنەی شەقڵاوەی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان.
لە ساڵی 2003 بەشداری لە خولی ڕاهێنانی ئەنیستیتوتی ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی نێودەوڵەتی کردووە و وەک پەیامنێری ڕێکخراوەکە کاری کردووە کە ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدا بووە.
لە ساڵی 2004 خولێکی ڕادیۆی لە ڕێکخراوی imc ئەڵمانی بینیووە، وەک هاوکاری ڕادیۆکە کاری کردووە.
لە ساڵی 2004 پەیامنێر و ڕێکخەری ئۆفیسی هەولێری ڕۆژنامەی بەیانی بووە، کە ئۆفیسی سەرەکی لە #سلێمانی# بووە.
لە ساڵی 2005 زنجیرەیەک نووسین لە گۆشەیەک بە ناوی شتە ڕەزا قوورسەکان لە وێب سایتی کوردستان پۆست بڵاو کردووەتەوە.
لە ساڵی 2005 ڕیپۆرتاژێکی لەژێرناوی (#هەڵەبجە#کانی تر) لە دادگایکردنی سەدام وەک بەڵگەیەکی نووسراو لەسەر دۆسیەی بالیسان و شێخ وەسان بەکارهێنراوە.
لە ساڵی 2006 دەبێتە پێشکەشکار و ئامادەکاری بە نارمەی بەدواداچوون و بەرنامەی خوان لە ڕادیۆی ئازادی لە شەقڵاوە.
لە ساڵی 2007 دەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سابات.
لە ساڵی 2008 دەبێتە ئەندام لە تۆری پەیامنێرانی بێسنوور.
لە ساڵی 2009 دەبێتە پەیامنێری ڕۆژنامەی میتڕۆی تایبەت بە هەڵبژاردن کە بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێراق دەردەچوو.
لە ساڵی 2010 دەبێتە ئەندامی دەستی نووسەرانی گۆڤاری کوێستان.
لە ساڵی 2010 دەبێتە ئەندام لە تۆری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنامەنووسی ئێراقی.
لە ساڵی 2011 دەبێتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
لە ساڵی 2012 دەبێتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی.
لە ساڵی 2012 بەشداری لە تۆڕی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسی هەڵبژاردن کردووە کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینتەرنیوسی ئەوڕووپی و یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بوو وەک ئەندامی تۆڕەکە لە هەولێر بەشداری کردووە.
ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی هەمووان بە یەکەوە لە کە نالی سەما srt.tv.
لە ساڵی 2013 خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە فیستڤالی لاوانی #سۆران# وەرگرتووە.
لە ساڵی 2014 دەبێتە ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی دیداری تایبەت لە کەناڵی نیشتمانی من.
لە ساڵی 2019 براوەی یەکەمی چیرۆکی فیسیڤاڵی ماڵی کتێبی لە هەولێر بەدەست هێناوە.
لە ساڵی 2020 خەڵاتی ڕێزلێنانی سەرکەوتووترین چیرۆکنووس و ڕۆماننووسی لە لای سەنتەری ڕۆشنبیی شەقڵاوە پێ بەخشراوە.
لە ساڵی 2022 وەک یەکەم ڕۆماننووسی کورد بە ڕۆمانی بە ڕێگاوە بەشداری فیستیڤاڵی ئەدەبی گەلان (کۆمبلتنستی) لە وڵاتی ئیسپانیا دەکات.
لە ساڵی 2022 بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی ترانسکولتوور، کە بە زمانی کوردی و فەڕەنسییە.
لە ساڵى 2024 خەڵاتى ڕێزلێنانى نووسەرانى لەلاى سەنتەرى ڕۆشنبیرى شەقڵاوە و لقى 24 سەفین پێ بەخشراوە.
جێگری سەرۆکی سەنتەری هۆشیاری تاک و سەرۆکی ڕێکخراوی هیواینیشتمان NHO بۆ پەرەپێدانی تواناکانی مرۆیی لە کوردستان.
ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوەیە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆژەیە.
نووسەر تاکوو ئێستا خاوەنی (11) خەڵات و زیاتر لە (9) بڕوانامەی ڕێزلێنانی ئەدەبیی و ڕۆژنامەنووسییە.
بە دەیان وتار و چاوپێکەوتن و نووسین لە ڕۆژنامە و گۆڤار و وێب سایتەکانی کوردستان و جیهان لە وانە ڕۆژنامە گاردیان و تایمز، ویب سایتی بەناوبانگی بەریتانی iwpr و چەند نووسینەکانی لە زمانی کوردی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.
جگە لەوەی چیرۆکەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فارسی و چەندین چیرۆکی لە فارسییەوە کردۆتە کوردی و لەبارەی فکر و مەعریفە دەنووسێت و خاوەنی چوار کتێبی چاپکراوە و پێنج کتێبیتری ئامادەیە بۆ چاپ.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی$
1-بەڕێگاوە. ڕۆمان، چاپی ساڵی 2020 چاپخانەی جەنگەل تاران.
2-نۆبەرەی مەرگم دیت. کۆمەڵە چیرۆک، چاپی ساڵی 2021 چاپخانەی جەنگەل تاران.
3-بیرۆکەکانی سەرکەوتن. پەرەپێدانی مرۆیی، چاپی ساڵی 2022 چاپخانەی چوارچرا.سلێمانی.
4-سەرکەوتن دوای شکست. پەرەپێدانی مرۆیی، چاپی ساڵی 2022 چاپخانەی چوارچرا.سلێمانی.
5-ئاست و ئاستەنگ. کتێبی ڕەخنەیی ئەدەبیی. چاپی ساڵی 2023 چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی.
6-ئازادی لێپێچینەوە لە فەلسەفەی سارتەردا. کتێبی فکری فەلسەفی. چاپی ساڵی 2023 چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی.
7-ڕۆمانى بەڕێگەوە. چاپى یەکەمى سوویدى ساڵى 2023.
8-ڕۆمانى فڕینى پردەکان. چاپى ساڵى 2023 چاپخانەى پاندا. سلێمانى.
9-مێژووی وەرگێڕان لە سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامیدا. ساڵى 2024 چاپخانەى هێڤى. هەولێر.
$بەرهەمە چاپنەکراوەکانی$
1-خوو و ئاکار، کتێبی هزری و فەلسەفی.
2-نەردەبان، کتێبی ڕەخنەی ئەدەبی.
3-ڕقێکی ئاوساو، شانۆنامە.
4-کۆمەڵە شیعر.
5-گەوهەری قسان. کۆمەڵە وتە.
6-ئادەم یەکەم مرۆڤ نییە.
7-فەلسەفەی بیرکردنەوە.
8-ژیان و ماناکانى.
9-بەها لە فەلسەفەدا.