کتێب: (ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا)
#سارا سەردار#
ساڵی 2021.
لەم کتێبەدا، نووسەر هەوڵی داوە بە ڕەچاو کردنی سەردەمە مێژووییەکان لە بەشەکانی #کوردستان#، باس لە مێژووی درووست بوونی ژیان و ئاوەدانی لە #کوردستان# بکات و مەبەست لە ئامادە کردنی ئەم کتێبە ناساندنی مێژووی گەلی #کورد#ە بە خودی تاکی #کورد# و پاشان جیهانی دەرەوە.
ئەم کتێبە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتووە و هەر بەشێک تایبەت کراوە بە سەردەمێک یان قۆناغیکی مێژوویی کە نەک تەنها لە #کوردستان# بەلکو لە سەر ئاستی جیهانی کاریگەری هەبووە.
1️⃣ بەشی یەکەمی کتێبی ناسینەوەی #کورد# لە شوێنەواردا، باس لە سەرەتای درووستبوونی ژیان لە ئەشکەوتەکانی #کوردستان# دەکات کە سێ بابەت لە خۆی دەگرێتەوە و باس لە مێژوو و دێرینی هەر سێ ئەشکەوتی #شانەدەر# لە #هەولێر# و #هەزارمێرد# لە #سلێمانی# و #زەرزی# لە نزیکی #سلێمانی# دەکات.
2️⃣ لە بەشی دووەمی کتێبەکە، باس لە چۆنییەتی هاتنەوە خوارەوەی #مرۆڤ# لە ئەشکەوتەکان و ڕۆێشتنیان بەرەو پێ دەشتەکان بە مەبەستی نیشتەجێ بوونی یەکجاری دەکرێت، لەم بەشە، گوندی #بیستانسوور# وەک یەکەم و کۆنترین گوندی شوێنەواری کە تا ئێستا تۆمار کرابێت باسی لێکراوە و هەروەها شاری مێژووی #بەکراوا# لە نزیک #سلێمانی# وەک یەکەم شاری شوێنەواری کە چۆڵ کرابێت، تۆمارکراوە.
3️⃣ بەشێکی گرنگ و کاریگەری ئەم کتێبە بەشی سێیەمە کە تایبەت کراوە بە سەرهەڵدانی دەسەڵاتداری و درووستبوونی هێز لە #کوردستان# کە لە سوبارییەکانەوە دەستپێدەکات هەتا کۆتایی سەردەمی سکیسەکان.
4️⃣ لە کۆتا بەشی ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا، باس لە چۆنییەتی یەک گرتنی هۆزە #کوردی#یەکان لە نزیکەی 700ی پێش زایین دەکات لە دژی دەسەڵاتە دەرەکییەکان، لەم سەردەمە کە بە سەردەمی زێرینی مێژووی کۆنی #کورد# دەناسرێت، ئەویش درووستبوونی دەسەڵاتداری #میدییەکان# لە ژێر یەک دەسەڵات و هێز و ئالایە.
#نووسەر# لەم کتێبە هەوڵیداوە لە کۆتایی هەر بابەتێک چەند وێنەیەکی تایبەت و پێوەندیدار بە باسەکە دابنرێت بۆ زیاتر تێکەلبوونی خوێنەر لەگەڵ بابەتەکان و درووستبوونی بەکگراوەندیک لە مێشکی خوێنەر.
🔻پێرستی کتێبەکە بەم جۆرەیە:
▫️ بەشی یەکەم:
- سەرەتای ژیان لە ئەشکەوتەکان
- ئەشکەوتی شانەدەر
- ئەشکەوتی هەزارمێرد
- ئەشکەوتی زەرزی
▫️بەشی دووەم:
- ژیان لە گوند و گوندی کشتوکاڵی
- گوندی شوێنەواری بێستانسوور
- بەکرئاوا، پاشماوەی کۆنترین شار لە شارەزوور
▫️بەشی سێیەم:
- درووستبوونی یەکەم هێز و دەسەڵاتداری بە ڕەگەز کوردی
- سوباری و سوبارتو کۆنترین ناوی خەڵک و خاکی کوردستان
- لولوبییەکان کێن؟
- گوتییەکان
- کاشییەکان
- خوڕییەکان
- میتانییەکان
- ئورارتو
- ماناییەکان
- کاردۆخییەکان
- هیتییەکان
- ئیلامییەکان
- سیکیسەکان
▫️بەشی چوارەم:
- دەوڵەتی ماد
- ئیمپراتوری میدیا چەتری پاراستنی کورد و یەکخستنەوەی کوردستان
- پاشاکانی میدیا
- یەکەم پاشا و دامەزرێنەری دەوڵەتی میدیا-دیاکۆ
- فرەوەرتیش
- کەیخۆسرەوی بنیاتنەر
- ئاستیاک
- نموونە شوێنەوارەکانی سەردەمی ماد
- گۆڕە دەخمەکان
- گۆڕی فەخریقا
- ئەشکەوتی قزقاپان