دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی کچە 12 ساڵانەکەی توانا ئەمین لەلایەن کەناڵی NRT2 وە، کە تێیدا ڕەخنە لە باوکی دەگرێت، توانا ئەمین نامەیەک ئاڕاستەی شاسوارعەبدولواحید دەکات و دەڵێت:
دەقی نامەکەی توانا ئەمین بۆ شاسوار عەبدولواحید...
نامەیەک بۆ شاسوار عەبدولواحید
حەز دەکەی کچە 12 ساڵانەکەت بهێنمە سەر تەلەفزیۆن!!!!
هەفتەی ڕابردوو لە NRT2 میوان بووم و لە بەشێکیدا پێشکەش کارەکە پارچەیەک ڤیدۆی زۆر کورتی نیشاندام کە هی منداڵەکەم بوو، وتی ڕەزامەندی ئەم ڤیدیۆیە بڵاو ببێتەوە؟ ئەوەی نیشانی مندرا و هەموو بینەران بینیان و پەخش بوو و تۆمارکراوە و لە یوتوب و سۆشیال میدیادا هەیە ڤیدیۆکی کورتی ئاسایی بوو.
بەڵام ئەمڕۆ لە پەیجی NRT2 بە بەرچاوی زیاتر لە ملیۆنێک و شەش سەد هەزار کەسەوە، پارچە ڤیدیۆیەکی تری منداڵە 12 ساڵانەکەی من پەخشکراوە کە زۆر جیاوازترە لەوەی ئێمە و بینەران بینیمان و لەبەرنامەکەدا پەخش بووو!!! بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی تۆ وەک سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی NRT چۆن ڕێگە بە خۆت دەدەیت بۆ ناشرین کردن و لەکەدارکردنی من ڤیدیۆی منداڵێکی 12 ساڵان کە هێشتا ڕاست و چەپی خۆی ناناسێ و تەمەنی یاسایی نییە، لە پەیجی فەرمی کەناڵەکەتدا پەخش بکرێت؟!!
ئەم کارە ناشرین و نزم و نەوییە، بەکارهێنانی منداڵێک بۆ لێدان لە کەسایەتی باوکی شتێکە لە دەرەوەی عورفی کوردەواری، لە دەرەوەی ئەخلاقی ئینسانی، لە دەرەوەی ئیتیکی ڕۆژنامەنووسی! من 19 ساڵە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کودستان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان سویدی و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیهانشم و لە هیچ پەیڕەو یاسا و ئیتیکێکی ڕۆژنامەنووسیدا شەڕی وا شەخسی و ناشرین و چوونە ناو ژیانی تایبەتیم نەدیوە، ئەم کارە نیشانەی پرسیار یەکەم کەس دەخاتە سەر ئەخلاقیتی تۆ وەکو خاوەنی ئەو کەناڵە.
لە کۆتایدا یەک پرسیارت لێدەکەم پێت خۆش دەبێ من سبەینێ میدیایەکی گەورەم هەبێت و (چاڤی) کچە منداڵەکەی تۆ بهێنمە سەر شاشە و لە ژیانی شەخسی و تایبەتی و پریڤاتی تۆوە شەڕی تۆ بکەم؟؟!!لە کاتێکدا تۆ و خەڵک و خواش دەزانن من سیاسی نیم و نووسەرێکی ئەم وڵاتەم بە 23 کتێب و دەیان کەمپین و کاری خێرخوازی بۆ ئەم خەڵکە هەژارە!
توانا ئەمین
تێبینی: ئەو وێنەی لەگەڵ ئەم پۆستەدا هاتووە، کچی کاک شاسوار نییە و کچە 12 ساڵانەکەی منە و کاک شاسوار ئەمڕۆ ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردۆتەوە.