دونیا پێچی مێزەرێ یه
دەوترێت دونیا لە هیچ و پوچییەوە هاتووە، واتە هێندە کاتی و کەموکورتە کە فریای مێزەر و جامانە پێچانەوەیەک ناکات، مەحوی شاعیریش به(کایەی مناڵ و زەرفی بەتاڵ) ناویبردووە، پێچی مێزەریش واتە زۆر زوو دەسوڕێتەوە ماوەی سوڕانەوەکەی زۆر کورت و دەست وبردە و زوو کاتەکەی بەسەر دەچێت، بۆیە هیچ و پوچی دونیا و خێرا سوڕانەوە و پێچانەوەی مێزەر لە ڕووی خول خواردن و کاتەوە پێکتر چوێنراون و ئه و ئیدیۆمە جوانەی لە زمانی کوردیدا لێ بەرهەمهاتووە دەوترێت(دونیا پێچی مێزەرە-یان پێچی مێزەرێیە) واتە زوو خول دەخوا و دەسوڕێتەوە و زوو بەسەر دەچێت.[1]