نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردووە لە چاپخانەی کارۆ بە شێوازێکی جوان چاپکراوە. لە ڕێگای کۆمپانیایی بلاڤ پەیکەوە بەسەر کتێبخانەکانی شار و قەزا و ناحییەکاندا دابەشکراوە.
مردنی من و خۆم
من و خۆم پێکەوە لە دایک بووین و
پێکەوە منداڵییمان بەسەر برد
پێکەوە شەڕو یارییمان
پێکەوە گەورە بووین و
بووین بە دوژمنی یەکتری
پێکەوە دەیان جار شەقمان لە دڵی یەکتر داوە
بەڵام بەداخەوە پێکەوە دەمرین و
کەسمان مەرگی ئەوی ترمان نابینێت تا کەمێک دڵخۆش بێت
من و ژیان و مردن و خۆم لە یەک دەچین
من پیاوێکی باشم
ئەوە خۆمە ئێوەی هەراسان کردووە
ژیان خۆشە کەس قسەی ناشیرین به ژیان نەڵێت
ئەوە مردنە ژیانی ناخۆش کردووە. [1]