دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان: مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی #هەولێر# کرا
دەنگێکی بەرز لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیستراوە، ئاماژەی بەوەش کرد تەقینەوەکە بەهۆی کاتیۆشایەکەوە بووە کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمریکا کراوە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیار نییە.
هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند دەنگی تەقینەوەکە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بیستراوە، لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەو شوێنەی مووشەکەکەی لێوە ئاراستە کراوە دەستیپێکردووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی نەکەوتووەتەوە.
لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکاش بەهۆی هێرشەکەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە (ئاژیر) لێدراوە.[1]