ئەحمەد ئالتان
ساڵی
1950 لە ئانکارا لە دایک بووە.
ژمارەیەک ڕۆمانی نوسیوە، کە ئێستا بە پڕفرۆشترین کتێب لە تورکیا دادەندرێن.
چەندان خەڵاتی لە ناو تورکیا و دەرەوە وەرگرتووە.
ساڵانێکی زۆر، سەروتارنوس بووە، لە زۆر ڕۆژنامەی تورکی، لەوانە Hürriyet, Milliyet , Radikal,
گوتاری کوردیای لە 17 ئ ئەپریلی 1995، لە ڕۆژنامەی میللیەت بڵاو کردۆتەوە و لەسەری درا دادگا.
دواتر گوتارێکی دی لەسەر قڕان کردنی ئەرمەنان نوسی و دیسان درایەوە دادگا.
پێش دوا گیرانیی، سەرنوسەری ڕۆژنامەی Taraf بوو.
چەتین ئالتانی باوکیشی، ڕۆژنامەنوسێکی ناسراو بووە.