ڕیچارد تێمپلەر باس لەیاسا ژمارە 4 دەکاتدەڵێت (کاتێک منداڵە گەورەکانم پچووک بوون بەخیلیم بەهەموو ئەو باوکانە دەبرد کە چەند کاتژمێرێکیان لەتۆپی پێ بەسەردەبرد لەگەڵ منداڵەکانیان هەستم بەتاوان دەکرد چونکە نەم دەتوانی بۆماوەی چەن خولەکێک بەدڵ ئەوە لەگەڵ مناڵەکانم بکەم خۆتەنیا میش وانەبوو. هاوڕێیەکم خانویەکی داری لەباخەکەی پشتەوە بۆ مناڵەکانی دروست کردبوو باوکە بۆچی ئێمە لەوخانوەدارەمان نیە؟ دایکیشیم دەناسی بۆ هەموو ئاهەنگەکان یاریەکی خۆش و ناوازەی بۆ دروست دەکردن هەموو کۆتای هەفتە هاوشێوەی من کچەکەی دەبرد بۆ هەمان سینەما بەڵام واینیشاندەدا کەچێژی لێدەبینێ منیش توانیم بەردەوام بم)
لێرەدا ئەوەی دمەوێت ئاماژەی پێبکەم هەبوونی تۆیە کە دەتوانی تەواوی خۆشیەکان بۆمنداڵەکەت فەراهەمبکەیت هەندێک لەویستەکانی بۆ دابین بکەیت دڵخۆشی منداڵ هەر لەو کەلو پەلانەدا خۆی نابینێتەوە کە بتوانی بۆی دابین بکەیی ڕەنگە زۆر کەس بەهەڵە لەم دەستەواژەیە تێبگات کاتێک داوای پێداویستی لێدەکەی بۆ منداڵەکەی دابین بکات دەڵێت لەهیچی کەم نیە ؟ کارەساتەکە لەمەدایە دایک و باوک بەس مادیەکان بەپێویستی بزانن !هەرچەندە پێویستی ڕوحی مەعنەوەی زۆر گرنگ ترە بەڵام ئەوان درکیان بەمە نەکردوە،
دەتوانیت دنیای مناڵەکەت ڕەنگ بکەیت بەوداهاتە کەمەی کەهەتە بەو شەرتەی بونی تۆی لەگەڵدابێت و بۆشای و کەلێنێک دروست نەکەی لە نێوانتان هەتا دورکەوتنەوەی ڕوحی ڕووبدا، چونکە منداڵ بونەوەرێکی دڵنەرم و ڕاستە بەبەخشینی کاتت بۆی زۆر دڵخۆش دەبێت لەگەڕانەکانت با هاوڕێتبێت با دنیا ببینێ لەگەڵ تۆدا چونکە ئەوکات هەست بەبونی خۆی و گرنگیەکەی دەکات، سەردانی شوێنەکانی پێبکە کەبۆ ئەو گونجاوە لەگەڵ خۆت دایبنیشێنە بەدنیای خۆی بناسێنە پرسیاری لێبکە بزانە چ شتێک تێیدا هەیەو وەڵامی وەرنەگرتوە منداڵ ئەوەندە چێژ لە کۆبونەوەی خێزان دەبینێ چێژ لەهیچ شتێکی تر نابینێ دنیای ئەو ئەگەر لەبەردەمی واڵات نەکرد و هەوڵی کرانەوەیت نەدا زۆر پچوک دەڕوانێتە بونی خۆی لەپاشان چواردەوری هەریەک لەئێمە پرسیاری ئەوەی لێکراوە بۆ چی ئەم ئەو شتەی نیە کەهاو پۆلی هەیەتی بەدڵنیای دەبێت باش و خراپی ئەوپێویستیەی بۆ دەربخەیت کە چۆن بەکاردێ ناکرێ بەمنداڵ بڵێ چونکە ئەو دەوڵەمەندەو ئێمە هەژارین ئەمە لەناو ئەودا دەمێنێتەوەو هەمیشە وەک کەسێکی فەقیر لەخۆی دەڕوانێ دەبێت بزانی چۆن جوابی پرسیارەکانی دەدەیتەوە هەتا نەبێتە هۆی ڕاستی نەوتن یاخود کەماسیەت بۆی وەک ئەو پرسیارەی کەمنداڵەکە لەباوکی کرد بۆ چی ئێمە خانووی دارمان نیە خۆدەتوانیت لەخانوەکەدا شوێنێکی وای بۆ بگونجێنی کە هاوشێوەی خانوە دارەکە، کاتەکانی خۆی تیادا بەسەربات و چێژی لێوەربگرێ بەبەژداری کردنی دایک و باوکیش لەناو ماڵەکەی هەتا هەست بەو ماڵەبکات کە هی خۆیەتی و تایبەتە بەو هەموو دایک و باوکێک لەشتێکا شارەزاو بێوێنەن ئەو توانایەی هەتە بۆمنداڵەکەتی دەربخەو پیشانیدە هەتا بتوانێ بونت هەست پێبکات بەمەرجێک بەهێڵیت ببێتە هۆی بەخیلی و خۆدەرخستن، بەنزم ڕوانین لەدەورو بەری کات بەسەربە لەگەڵ منداڵەکەت هاوشانی ئەو چێژ لە پێکەوەبونت ببینە.
بۆ ئەم بابەتە سودم لەکتێبی
نووسەر ڕیچاردتێمپلەر (یاساکانی دایک و باوکایەتی)
لەیلا سەڵاحەددین ئەحمەد بەرزنجی
مامۆستای کۆمەڵایەتی لەسنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر