ساڵی1937 لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە، سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانە ئاینییەکانی سلێمانی و #هەڵەبجە# و #بیارە# بووە پاشان لە خوێندنی ئێواران بەردەوامی داوە بە خوێندن و پەیمانگەی کارگێڕی تەواو کردووە، بووە بە فەرمانبەر لە پەروەردەی سلێمانی ئێستا خانە نشینەو لە شاری سلێمانی دەژی.
سەرەتای کاری ئەدەبی بە وەرگێڕانی هۆنراوەکانی پابلۆ نیرۆدا بۆ سەر زمانی کوردی و هەروەها وەرگێڕانی چەند هۆنراوەیەکی کوردی بۆ زمانی عەرەبی دەست پێ کردووە.
سەرەڕای بڵاو کردنەوەی چەندین وتاری ڕەخنەیی ئەدەبی و چەند کورتە چیرۆکێک لە ڕۆژنامەو گۆڤارە عەرەبی و کوردیەکاندا ئەم بەرهەمە چاپ کراوانەی خوارەوەی هەیە:
1.وەرگێڕانی پەرتوکی (یاداشتەکانی مەیجەر نۆئێل لە کوردستان) بۆ زمانی کوردی لەگەڵ بەڕێز (حسین ئەحمەد جاف) دا
2.وەرگێڕانی پەرتووکی (کورد و کوردستان) ی فرایزەر لەگەڵ بەڕێز (حسین ئەحمەد جاف) بۆ زمانی کوردی دا
3. وەرگێڕانی ڕۆمانی (پیاو ی ڕاستەقینە) بۆ زمانی کوردی لەنوسینی (بۆریس بۆلیڤۆی)
4.وەرگێڕانی پەرتووکی (المستطرف الجديد) ی (هادي العلوي) بۆ زمانی کوردی بە ناوی (گوڵبژێرێک لە دەقە ناوازە و بەتامەکانی مێژوو)
5. وەرگێڕانی پەرتووکی (عمائم لیبرالية) ی(رفعت السعيد) بۆ زمانی کوردی
6. کۆ کردنەوەو لێکۆڵینەوە لە وتارەکانی (هادي العلوي) سەبارەت بە کوردو کوردستان نووسیویەتی لە چوارچێوەی پەرتووکێکدا بە ناوی (هادی عەلەوی بەم شێوەیە سەبارەت بە کوردو کوردستان ئەدوێت)
7. ژمارەیەک لە وتارە عەرەبیە بڵاوکراوەکانی ناو ڕۆژنامەو گۆڤارەکان لە چوارچێوەی پەرتووکیێکدا کۆکردۆتەوەو بە چاپ گەیاندووە بە ناوی (غابات من قامات او مشاهد من حلبجة)
8. ژمارەیەک لە وتارە کوردیە بڵاو کراوەکانی لە چوارچێوەی پەرتووکێکدا کۆکردۆتەوەو بە چاپ گەیاندووە بەناوی (مۆمێک بۆ ڕێگەی کاروانی ژیان)
9. وەرگێڕانی دوو پەرتووک بۆ زمانی عەرەبی لەسەر
قەدەغەی هات و لەسلێمانی ساڵی 1963 قەدەغه ی هات و چۆ لە سلێمان ساڵی 1985
10. وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆکێکی کوردی بۆ زمانی عەرەبی لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری کورد لە بەغداد لە ژێر ناو نیشانی (من جراح الأرض و انين الأنسان)
11. وەرگێڕانی توێژینەوەیەک لە سەر پرسی دەوڵەتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە نوسینی ڕونالد مونش-زانکۆی بریمن بۆ زمانی عەرەبی.
[1]