دیدارو ژوان
لەسەر بەردەکە دانیشتبووم، پاڵم بە قەدی دار تووە زەڕەکەی خەیاڵمەوە دابوو.
وا چو، وبوومە ناو خەیاڵەوە، لە خۆم زیاتر کەسم لەچواردەورم نەدەبینی، نەمدەزانی خەیاڵ بۆ کام لا کەوتبووە ڕێ، نەخشەو پلانی داهاتوولە نیشتیمانی خەیاڵەکانما دەهاتن و دەچوون، لەودەمەشدا بیرم بە لای تۆدا دەیڕوانی وسووکە ئاوڕی لە تەمەنی ڕابردوو دەدایەوە...
وەک ئەو هەورەی لەگێژاوی ئاسماندا لوول دەخوات و خۆکۆدەکاتەوە بۆ هێرشێک لەگەڵ بروسکەدا لەدوای ململانێ یەکدەگرن.
لەمێژبوو چاوەڕوانی ئەو دیداربووین، خۆشبەختانە لەوێ بە دیداری یەکتر گەیشتین و نیگامان پێک گۆڕینەوە و مژۆڵەکانم لێکدی ئاڵاندن و فرمێسکی شادمانی لە چاومانا دابارین ئەو جێژوانەی کەدەمێ بوو دەمانویست یەکەم ژوانی ئەوینمانی تیادا ببەستین، ئاوڕشێن کرد.
ژیان و خۆشەویستی هێندە بە سۆزن، بەشی هەموان دەکا بەبێ جیاوازی، هەموو لەمن وتۆ زۆر جیاواترن.
من هەبووم و تۆ ون بووی، هەمیشە چاوەڕوانبووم، وەک چۆن یەعقوب چاوەڕوانی بەکۆتایی هاتنی دەردی دووری ئەو دابڕانەی یوسف بوو، کۆتایهات،
منیش وەک ئەو هەمیشە چاوەڕوان، بەوئومێدی لەزاری تۆوە سۆزێکی خۆشەویستیم پێ ببەخشی، بەس نەمبینی،
هاتی و هەموو شتێکت لەگەڵ خۆتا ئاوەژوو کردەوە، وەک ئەو ڕەشەبایەی لەگەڵ خۆیدا بێ گوێدانە (سۆزو بەزەیی) هەرچی گەڵاو گوڵ هەیە دەیژاکێننێ !
هاتم و لەگەڵ سەمای گەڵای هەڵوەریوی پاییزاندا بەزەوی پێکەنیم!!
ئازیزم، تۆش، هاتیت و هەرچی زەردەخەنەو ڕەنگ و جوانی هەیە لەگەڵ خۆتا ڕاپێچتکرد.
#لەیلا بەرزنجی#