خۆشەویستان، هاوڕێیان، کوڕو کچانی نەتەوەکەم تکاتان لێدەکەم ئەم چەند تێبینیەم لێ وەربگرن:
1- مرۆڤ یەکجار دەژی و تەمەنیش کورتەو بەشی نیوەی خۆشیەکان ناکات ئیتر چۆن بۆ ڕق و کینەو تاوان بەکار دەهێنرێت.
2- هەموو کوردستان موڵکی تۆ بێت هەر وەک هەژارێک لە دوو مەتر دووجادا دەخەویت.
3-هەموو خواردنی دونیا هی تۆ بێت، تەنها دەتوانیت بڕێکی دیاریکراو بخۆیت، زیادە ڕۆیی بکەیت، دەبێت گەدەت بۆ بشۆن.
4- بەرووتی دێینە ژیان و بە ڕووتیش بەجێی دەهێڵین و هیچ کفنێک گیرفانی نییەو تەنها کردەوەکانمان لەگەڵ خۆمان دەبەین.
5- پێش ئێمە نزیکەی 87 ملیار مرۆڤ لەسەر ئەم گۆی زەویە ژیاوەو ئێستا لە ژێر زەویدا ئێسقانیشیان نەماوە.
6-ملیۆنان کەس لە ئێمە زیرەکترو دەوڵەمەندترو دڵسۆزترو بەهێزترو زاڵمتر پێشتر لەسەر ئەم زەویە ژیاون پرسیار ناکەن بۆ کوێ چوون؟.
7- بيغەمبەر عیسا (عليه السلام) فەرمویەتی بەچی دەچێت هەموو دونیا ببەیتەوە بەڵام خۆت بدۆڕێنی، لە خودا دەپاڕێمەوە خۆتان ببەنەوە، بەختەوەرترین مرۆڤ ئەوانەن کە خۆیان دەبەنەوە نەک دونیا ببەنەوە.
8-هەموو کەس دەتوانێت بە ئاسانی خۆی ناشیرین و بەدبەخت بکات، بەڵام زۆر بە زەحمەت دەتوانێت خۆی لەلای کەسانی تر خۆشەویست بکات و جێگای خۆی لە ناو دڵ و دەروونیان بکاتەوە.
9- هەموو کەس دەتوانێت خراپە بکات، بەڵام کەم کەس دەتوانێت چاکە بکات.
10- مرۆڤە بچووک و دۆڕاوەکان بە دوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەرێن، بەڵام تەنها مرۆڤە گەورەکان لێبوردەن و توانای بەخشینیان هەیە.
دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی