لێکۆلینەوەیەک لەلایەن د. #بەهادین ئەحمەد#
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=بەشی سێیەم: #بزووتنەوەی هەقە#، گەشەکردنی، لقەکانی، بنەماکانی و جیهانبینی بیری هەقە =KTML_End==KTML_FontSize_End=
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between=باسی یەکەم: لقەکانی بزووتنەوەی هەقە (مامە ڕەزای و حەمە سووری)=KTML_FontSize_End==KTML_End=
هەروەکو لەباسی پێشوودا ئاماژەمان پێکرد، زنجیرەی ڕێبازی تەسەوف لە (#شێخ مەولانا خالیدی نەقشبەندی#)یەوە دەستپێدەکات، یەکەمین کەس کە تەریقەتی لەکوردستان لێی وەرگرتووە و بۆتە خەلیفەی، (شێخ ئەحمەدی سەردار) بووە لەناوچەی #سەرگەڵوو#ی #شارباژێڕ#، زنجیرەی ئەم تەریقەتە بەردەوام بووە تا دەگاتە (#شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە#)، کە ڕێڕەوی بزووتنەوەی هەقە لەم شێخەوە دەستپێدەکات، ناوبراو لەتەمەنی (29-30) ساڵاندا پێشەوایەتی تەریقەتی نەقشبەندی بە بەرگێکی نوێوە بەناوی (هەقە) وەرگرتووە(49).
هەر لەم بارەیەوە نووسەری بیانی و ڕۆژهەڵاتناسی بەڕەگەز دانیمارکی (مارتن ڤان برۆنسەن) دانەری کتێبی (#ئاغا و شێخ و دەوڵەت#)، سەبارەت بە (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە) و ڕێبازەکەی نووسویەتی: (شێخ عەبدولکەریمی سەرگەڵوو هەرچەندە بەنەقشی (نەقشبەندی) دادەنرێت، وەلێ هێندە لەتەریقەتەکەی دوورکەوتۆتەوە، کە دەتوانرێت بەڕێچکەیەکی نوێ ناوببرێت)(50).
دیارە بەڕای توێژەر هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەسەردەمی ئەم شێخەدا شوێنکەوتووانی ڕێبازی نەقشبەندی لەناوچەی سەرگەڵو و دەوروبەری وەکو سۆفی و #مورید#ەکانی (هەقە) ناوبراون نەک بە سۆفی! ئەمەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە سۆفی و موریدەکانی شێخ بەردەوام وشەی هەقەیان دووبارە دەکردەوە(51).
سەرەتای دەرکەوتنی هەقە وەکو بزووتنەوەیەکی ئایینی –کۆمەڵایەتی، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە (1892-1942ز)، دەتوانین ساڵی (1920ز)، کە ساڵی دەرکەوتنی (شێخ عەبدولکەریم)ە وەک دوا شێخی تەریقەتی نەقشبەندی وەک سەرەتای مێژووی دامەزراندنی هەقە دیاری بکەین(52).
کاتێک مورید و مەنسوبەکانی شێخ لەبەری #کۆیە# و ناوچەی #میرزا ڕۆستەم# و #کەلکەسماق# زیادیان کرد، داوایان لەشێخ کرد #تەکیە#یەکیان بۆ بکاتەوە، بۆیە شێخیش بەداواکەیان ڕازی بوو لەساڵی (1922ز)دا بڕیاریدا لەگوندی (کەلکەسماق) تەکیەیەکی نوێ بکاتەوە و چەند زەوی و موڵک و ئاوێکی بۆ کڕی و خستیە خزمەتی تەکیەکەوە، (مامە ڕەزا)ی برای کردە خەلیفەی ئەو تەکیەیە و بەهاوکاری خەڵکی گوندەکە مزگەوتێکیان درووستکرد لەو گوندە، بەم شێوەیە خانەقای (کەلکەسماق) وەک بنکەیەکی تری گرنگی ئاییینی و جەماوەری بزووتنەوەکە، ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا لەکۆکردنەوەی مورید و هەوادارانی لەدەوری ڕێبازی (هەقە)، تا ئێستاش جەماوەری هەقە سەردانی ئەم خانەقایە دەکەن، ئێستا کوڕەزاکەی واتە: شێخ هاورێ کاکە حەمەی کوڕی مامە ڕەزا سەرپەرشتی دەکات(53).
ڕێبازی هەقە، کەسەر بە ڕێبازی نەقشبەندی یە، لەسەردەمی (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە)دا بووژانەوە و گەشەکردنی زۆر و بێ وێنەی بەخۆوە بینی و کۆمەڵێک مورید و هەواداری لەناوچەکانی (سورداش و میرزا ڕۆستەم و کۆیە و #شوان# و #ئاغجەلەر# و #کەرکووک# و #سلێمانی# و تەنانەت #پشدەر# و ناوچەی #مەرگە#ی لەدەوری خۆی کۆکردبۆوە و ئەو ناوچانەی داگیرکردبوو)(54).
بزووتنەوەی هەقە تا ئەهات زیاتر پەرەی ئەسەند، بەهۆی هەڵوێستی شۆڕشگێڕی و کوردانەیانەوە، بەتایبەتی دوای ڕووداوی ڕۆژی ڕەشی شەشی ئەیلوولی ساڵی (1930ز)ی بەردەرکی سەرای سلێمانی و کوژران و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی لەلایەن هێزەکانی سوپای ئینگلیزەوە، بەردەوام ئەو هێزانە چاودێری وردی هەر کۆڕ و کۆبوونەوەی گروپێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیان دەکرد، بەتایبەتی هەقەکان، کە گرووپێکی ئایینی-کۆمەڵایەتی ڕێکخراوبوون و بگرە ناوە ناوە خۆیان لەسیاسەتیش وەردەدا و پشتگیری (#شێخ مەحمودی حەفید#) و جکومەتەکەیان دەکرد و دژی ئینگلیز بوون، خودی (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە)ی ڕێبەریان پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی لەگەڵ (شێخ مەحمودی مەلیک)دا هەبوو، بۆیە ئینگلیز لە هەلێک ئەگەڕا بۆ دەستگیرکردنی ڕێبەرەکەیان و سەرکووتکردنی گرووپەکەیان، ئەوەبوو دەسەڵاتدارانی ئیگلیز بەپاساو و بیانووی ئەوەی ئەمانە دەستی دوژمنیان لەپشتە و بیری سۆسیالیستی لەناوچەکە بڵاودەکەنەوە، لەساڵی (1934ز) (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە)ی ڕێبەریان و چەند کەسێکی دیکەیان لێ دەستگیرکردن و بەدەستبەسەری ڕەوانەی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەناسراو و کەسایەتییەکانی هەقە لەشاری کەرکووک دایاننان، چەند کەسێکیشیان بۆ حەویجە لێ دوورخستنەوە. هەر کە موریدەکانی شێخ بەمە ئەزانن زۆریان لەحاڵەتی ئاسایی دەرئەچن و جلوبەرگی خۆیان لەبەر دائەماڵن و ئەیسووتێنن و گونیە لەبەرئەکەن و ڕووئەکەنە کەرکووک و بەدروشم و هوتاف کێشان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک داوای دەستبەجێ ئازادکردنی شێخەکەیان و هاوڕێکانی دەکەن. دواتر میری ناچاربوو پاش ماوەیەک هەموویان ئازاد بکات و ئەوانیش گەڕانەوە شوێن و حاڵی خۆیان(55).
هەروەک ئەو گۆڕانکاریانەی، کە لەکۆتایی شێخایەتی (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە)دا لەڕێبازی نەقشبەندیدا ڕوویدا، ڕێگا خۆشکەر بوو بۆ سەرهەڵدانی بیروڕای جیاواز ڕاستەوخۆ لەدوایی کۆچی شێخی ناوبراو لەساڵی (1942ز)، ئەو جیاوازی و گۆڕانکاریانە زەقتر دەرکەوتن، لق و باڵی جیاوازی لێ دەرکەوت لەشێوەی بزووتنەوەی سۆسیالیستی و کۆمەڵایەتی یەکسانی خواز لەبەرگ و فۆرمێکی کاڵی ئایینیدا(56).
هەرچەندە (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە) لەدوای خۆی و لەکاتی سەرەمەگ و نەخۆشیدا مۆڵەتی شێخایەتی و ئیرشادی تەریقەتەکەی بەکەس نەداوە و کەسی لەجێگەی خۆی دانەناوە، بەڵکو لەکاتی نەخۆشی و پێش کۆچکردنیدا وتوویەتی: کەس ئیزن نییە و کەس مەئزون نییە بۆ پێدانی تەریقەت و شێخایەتی(57)، بەڵام پاش کۆچی دوایی شێخ، مامە ڕەزای برای لەماوەی دوو ساڵدا توانی کۆمەڵی هەقەکان لەڕووی ڕووخسار و ناوەرۆکەوە بەشێوەیەکی نوێتر ڕێکبخات، چوارچێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراویان بۆ دابنێت، بەڵام ئەو ناکۆکی و ناتەباییەی، کە لەنێوان (مامە ڕەزا)ی ڕێبەری لقی ناسراو بە (مامە ڕەزاییەکان) و (#حەمەسووری کڵاوقوت#)ی ڕێبەر لقی ناسراو بە (حەمە سوورییەکان)دا ڕوویدا، بووە هۆی ناڕەزایی و جێی قسە و باس و دژایەتی خەڵکی(58).
هەر بەهۆی ئەم ناکۆکیەوە ژمارەیەکی بەرچاو لەهەقەکان دوای (حەمەسووری کڵاوقوت)ی ڕێبەریان کەوتن و گوندی (شەدەڵە)یان جێهێشت، ڕوویان کردە گوندی (کڵاوقوت)لەناوچەی (شوان)ی #گەرمیان# و تێیدا نیشتەجێبوون و دەستیان کرد بە جووتیاری و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری. هەندێکی تری (هەقەکان) لەدێهاتی (#قۆمەرغان# و قەرانگۆی) مانەوە لەناوچەی (#سوورداش#)ی نزیک بەشاری سلێمانی، دواتر ڕوویان کردە ناوچەی (یاروەلی) لە گەرمیان و لەوێ نیشتەجێبوون و پەیوەندیان بەلقی (حەمە سوورییەکان)ەوە کرد(59).
ڕێڕەوێکی تر، کە لەدوای کۆچی (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە) دەرکەوت، ئەویش ڕێڕەوی (حەمە ئاغاییەکان) بوو، کە (حەمە ئاغای پشدەر) دیارترینیان بوو، کە گوندی (شەدەڵە)یان بە یەکجاری بەجێهێشت و بەرەو ناوچەی خۆیان، کە گوندی (#کانی توو#)ە لەبەری (مەرگە) گەڕانەوە، لەپاش مردنی (حەمەئاغا) ئەم ڕێڕەوە کۆتایی هات و نەما(60)
لقێکی دیکەی (هەقە)، کە هەر لەدوای کۆچی شێخی ناوبراوی ڕێبەریان دەرکەوت، لقەکەی هەقەی (شێخ عەبدوڵڵای شێخ مستەفای #عەسکەر#) بوو لە گوندی (عەسکەر)ی ناوچەی (ئاغجەلەر) –کە باوکی شەهیدی سەرکردە #عەلی عەسکەری# دەکات- ئەم لقە زیاتر لقێکی دەرەبەگی بوو، لەهەمان کاتدا داوای گەڕانەوەی (هەقە)ی دەکرد بۆ سەر ڕێبازی ڕەسەن و ڕاستەقینەی (نەقشبەندی)(61).
=KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=باسی دووەم: بنەماکانی بزووتنەوەی حەقە و جیهانبینی بیری حەقە=KTML_End==KTML_FontSize_End=
دوای دەرکەوتنی ڕێبازی (هەقە) وەک بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سۆسیالیستی جەماوەری، ئەم بزووتنەوەیە بەمەبەستی تۆکمەکردنی ڕیزەکانی، لەلایەن ڕێبەر و شێخەکانییەوە بەرنامەیەکی هەمەلایەنەی گرنگی بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن لەژیانی لەژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی (هەقەکان)دا دانا، بەپێی بارودۆخی کۆمەڵگەی کوردەواری و داخوازی قۆناغ و ئەو سەردەمەی کە بزووتنەوەکەی پێدا تێپەڕیوە، گۆڕانکاری و بەرنامەڕێژی کردووە، بەتایبەتی هەردوو بەرنامەی (مامە ڕەزا و حەمە سووری کڵاوقووت) وەکو ڕێبەری هەردوو لقە سەرەکییەکەی بزووتنەوەی هەقە (مامە ڕەزاییەکان و حەمە سووریییەکان) لەدوای مردنی (شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە)ی شێخی تەریقەتیان.
لێرەدا بەکورتی لەچەند خاڵێکدا بنەماکانی بەرنامەی بزووتنەوەی (هەقە) دەخەینەڕوو، کەلەلایەن هەردوو ناوبراوەوە داڕێژراون(62):
=KTML_Bold=1- هەقپەروەری:=KTML_End=
یەکەم بنەمای کۆکەرەوەی ئەندامانی کۆمەڵە هەقەیە. لەسەر هەریەک لەئەندامانی کۆمەڵی هەقە پێویست بووە، کە لایەنی هەق بگرن و لەناهەقی و ستەم دوور بکەونەوە، با ئەم لایەنگری و دوورکەوتنەوەیەش لە بەرژەوەندیشیاندا نەبێت، چونکە ڕێبازی هەقە خوا بەیەکەمین هەق دادەنێت و دەبێت هەموو هەقیقەتەکانی تری وەکو (دادوەری، ڕاستگۆیی، هاوبەشی، یەکسانی و برایەتی و...هتد) ملکەچی ئەم حەقیقەتە گەورەیەبن و لەسایەیدا ناهەقی نەکرێت.
ڕێبازی هەقە، هەقیقەت بەتەنیشت هەریەک لە(شەریعەت، تەریقەت و مەعریفەت)ەوە بەپایەیەکی گرنگی خواناسی دەزانێت، پێویستە ئەندامانی هەقە باوەڕیان پێی هەبێت و پەیڕەوی لێ بکەن.
=KTML_Bold=2- برایەتی (خوشک و برایی):=KTML_End=
مەبەست لەم بنەمایە، تەبایی و پێکەوەییە. هەموو ئەندامانی کۆمەڵی هەقە خۆیان بەخوشک و برای یەکتر داناوە، پێیان وابووە مافی یەکسان لەنێوانیاندا هەیە. خۆشەویستییەکی خوشک و برایانە، هەموویانی پێکەوە بەستووە و خۆیان بەیەک خێزانی گەورە داناوە و زۆرجار پێکەوە دانیشتوون و نانیان خواردووە. تەنانەت هەندێکجار لەیەک حەوشە و خانوودا وەکو کۆمەڵگەیەکی بچووک پێکەوە ژیاون وەکو حەمە سوورییەکانی گوندی کڵاوقووتی ناوچەی شوانی گەرمیان.
=KTML_Bold=3- نەهێشتنی جیاوازی چینایەتی:=KTML_End=
کۆمەڵی هەقە هەوڵیداوە لەڕێگەی کۆکردنەوەی مەلا، شێخ، ئاغا، دەرەبەگ، جووتیار، مسکێن و...هتدەوە. جیاوازی چینایەتی نەهێڵێت و هەوڵ بۆ سڕینەوەی مۆرکی دەرەبەگی لەو سەردەمەدا بدات، کەباڵی بەسەر ناوچەکانی کوردستاندا کێشابوو، بۆیە بەبەراورد لەگەڵ ئەو سەردەمەدا و لەچاو کۆمەڵی کوردەواری بەگشتی، باری کۆمەڵی هەقە باشتربووە. لەمڕووەوە زۆربەیان لەئاستی ژیاندا بووە و چینی سەرووتریان نەبووە، هەندێک لە ئاغا و شێخ و دەرەبەگەکان کەبوون بە هەقە و بەئەندامێتی کۆمەڵی هەقە ڕازی بوون، وازیان لەموڵک و سەروەت و سامانیان هێناوە.
=KTML_Bold=4- دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و پێدانی ئابوونە:=KTML_End=
لەسنووری کۆمەڵی هەقەنشیندا، هەوڵ بۆ دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی دراوە بۆ ئەندامانی کۆمەڵەکە لەڕێگەی کۆکردنەوەی ئابوونەی مانگانەوە، کە لەڕێگەی برا دڵسۆزەکانی (حەقە)وە، کە پێیان وتراوە (برا سەیارەکان)ەوە لەناوچەکانی حەقەنشیندا بەشێوەی مانگانە لەئەندام و موریدانی حەقە کۆکراوەتەوە بۆ کاروباری تەکیە و خانەقاکانی حەقە و پێداویستی ئەو شوێنانە و ئەندامانی کۆمەڵەکەیان پێ دابین کردووە. بەشێوەیەک هەر کەسێک بەپێی توانا و ویستی خۆی، پارە یان بەشێک لەبەرهەم و بەرووبومی کێڵگەکەی پێشکەشیان کردووە، ئەگەر کەسێک کارەسات و ڕووداوێکی بەسەربهاتایە، لەو پارە و پیتاک و ئابوونە کۆکراوەیە هاوکاری کراوە تا کارەساتەکەی پێوە دیارنەبێت.
=KTML_Bold=5- پرس و ڕاوێژکردن:=KTML_End=
لەکاتی پێویستی و ڕوودانی هەر ڕووداو و پێشهاتێک، برا و خوشکانی کۆمەڵی هەقە بەبێ جیاوازی و پێکەوە کۆبوونەتەوە و پرس و ڕاوێژیان کردووە، تا سەرەنجام گەیشتوونەتە ئەنجامێکی دیاریکراو بۆ ڕێگەچارەی کێشە و بابەتەکە، دواتر وەکو بڕیارێک کاریان پێ کردووە و پێوەی پەیوەست بوون. زۆرجار پیاوانی ڕیش سپی و بەتەمەن (پیاوماقوڵ)ی hەقە ئەم ڕۆڵەیان پێ دراوە و پرس و ڕایان زیاتر پێ کراوە و بانگهێشتی پرس و کۆبوونەوەکان کراون.
=KTML_Bold=6- نهێنیپارێزی:=KTML_End=
کۆمەڵی hەقە، کۆمەڵێکی داخراوبوون لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە و زۆر تێکەڵاوی کەسانی تریان نەکردووە، نەیانهێشتووە کەسانی دەرەوەی خۆیان تێکەڵاویان بکەن و زانیاریان لەسەر کۆبکەنەوە.
هەروەها ئەندامانی کۆمەڵەکە (hەقەکان) زۆر نهێنیپارێز بوون وکار و بەرنامەی خۆیان بۆ هیچ کەس و لایەن و حکومەت و دەسەڵاتێک نەدرکاندووە، تەنانەت ئەگەر دەستگیر و دەستبەسەریش کرابێتن.
=KTML_Bold=7- سەربەستی ئافرەت:=KTML_End=
جگە لەو کرانەوە و جۆرە سەربەستیەیەی، ک ەلەم ڕێبازەوە چووبووە هزر و مێشکی هەر تاکێکی بزووتنەوە یان کۆمەڵی هەقەوە، ئافرەت لەنێو ڕیزی هەقەکاندا ڕێزێکی تایبەتی لێ گیراوە و پێگە و پایەیەکی بەرز و تابەتی بۆ دانراوە، لەسەرجەم مەراسیم و کۆڕ و کۆبوونەوە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکاندا بەشداری کردووە، بەڵکو بە ئەوپەڕی سەربەستییەوە و بەشێوەیەکی ئازادانە هاوسەری خۆی هەڵبژاردووە، لەبەشوودانیدا شیربای وەرنەگیراوە. بێگومان ئەمە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە بۆ ژیانی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگەی کوردەواری هەنگاوێکی گەورە و بوێرانەبووە. لەلایەکی ترەوە پیاوانی هەقە زۆر بەکەمی فرەژنیان کردووە بەبەراورد لەگەڵ دەوروبەریاندا، ژنیان ڕەدوو نەکەوتوون و پیاویشیان کەسیان ڕەدووی خۆیان نەخستووە و کەمترین گرفتی خێزانی و کۆمەڵایەتیان هەبووە. لەو سۆنگەیەوە باوەڕیان بەسەربەستی و ئازادی ژن هەبووە، ئەمە وای کردووە، کە خانەقای (شەدەڵە) لەناوچەی (سەرگەڵوو)ی سوورداش ببێتە لانکەی پاراستن و بەرگریکردن لەچەندین ژن و داڵدەدانیان، هاوکات چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیان.
=KTML_Bold=8- هزری ناتسەربەستی ئافرەت:وندوتیژی (ڕۆشنبیری ئاشتی):=KTML_End=
هەرچەندە هزری ناتوندوتیژی دەگەڕێتەوە بۆ (غاندی) ڕێبەری هندۆسەکان، بەڵام هەقەکانیش وەکو کلتوورێک باوەڕیان بەهزری ناتوندوتیژی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە هەبووە و پەیڕەویان کردووە. بەشێوەیەک لەمێژووی ئەم کۆمەڵ و بزووتنەوەیەدا کوشتن و شەڕکردن زۆر بەکەمی تۆمارکراوە، چەند حاڵەتێکی کەم، کە داکۆکیکردن لەمافی گشتی و یارمەتیدانی شۆڕشی کوردی لێ دەربچێت، هەقەکان بەشێوەی ئاشتیانە ژیاون و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان پەنایان بۆ چەک هەڵگرتن نەبردووە، بەڵکو بەشێوازی دانوستان و گفتووگۆی ئاشتیانە کێشەکانیان چارەسەر کردووە.
=KTML_Bold=9- کاروباری ڕێکخستن:=KTML_End=
هەقەکان لەو گوندانەی کە تێیدا نیشتەجێبوون، تەکیەی تایبەت بەخۆیان دادەمەزراند و کاروباری خۆیان تێدا ڕێکدەخست و لەئاستی بارەگایەکی ڕێکخستندا بوو. لەسەر ئاستی گوند ئەو کەسەی سەرپەرشتی تەکیەی دەکرد پێی دەوترا (سەرتەکیە)، کە سەرپەشتی کۆکردنەوەی ئابوونەی ڕێکخستنی هەقەکانی گوندەکە و بەڕێوەبردنی تەکیەکەی دەکرد، ڕۆڵی (بەرپرس و کادێر)ی یەکەمی هەقەی لەو گوندە دەبینی، بەزاراوەی ئەمڕۆ ئەم سەرتەکیەیە ئەڵقەی ڕێکخستنی نێوان خانەقا و هەقەکانی گوندەکە بووە، ژمارەی تەکیەکانی هەقە لەشار و گوندەکاندا دەگەیشتە (62) تەکیە، لەوانە تەکیەی سلێمانی، کەرکووک، ئاغجەلەر/عەسکەر، سەرمۆرد، سورداش، کڵاوقووت، کەلکەسماق، قۆمەرغان، #سێدەر#، شەدەڵە، #هەنجیرە#/#بنگرد#، #بوگد#/کۆیە، قزلو/#تەقتەق# و...هتد.
=KTML_Bold=10- جگەرە نەکێشان و چا نەخواردنەوە، کە لەلایەن (حەمەسوورییەکان)ەوە باو بووە و پەیڕەویان کردووە.=KTML_End=
=KTML_Bold=11- وەچە و مناڵ نەخستنەوە:=KTML_End=
کەدیسان (حەمە سوورییەکان)ی گوندی (کڵاوقووت)ی ناوچەی (شوان)ی #چەمچەماڵ#ەوە پەیڕەویان کردووە. بەبیانووی ئەوەی مناڵ و وەچە فیتنە و بەڵا و کێشەیە، گوایە ئەم بنەمایەیان لەقورئانی پیرۆزەوە وەرگرتووە؟! هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: (إنما اموالکم وأولادکم فتنە..) هەرچەندە ئایەتە پیرۆزەکە باسی ماڵ و مناڵ پێکەوە دەکات، ماڵیشی پێش مناڵ خستووە(63).[1]